Archive

Saturday, February 8, 2014

ئامریکا دەڵێ بە هەڵە ناوی کورد لە لیستی تیرۆردا هاتوە

















رەحیم رەشیدی/ باسنیوز/ واشینگتۆن

سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوری کۆنگرێس و دیپلۆماتانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایان وایە ناوی کورد لە لیستی رەشی ئەو وڵاتە بسڕنەوە...
پاش ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادە نەبو لەسەر داوای فەرمیی ئەمریکا بێتە واشینگتۆن، بۆ یەکەمین جار رۆژنامەوان رەحیم رەشیدی لە رێگای لایەنە پێوەندیدارەکانی ئەو وڵاتەوە، هەوڵی داوە کە هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر ئەم کێشەیە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان ڕوون بکرێتەوە.
لە سەرەتادا، کۆنگرێس و کۆشکی سپی ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن، دواتر وەزارەتی دەرەوە داوایان لە ناو براو کردوە کە بۆ ڕوونبوونەوەی مەسەلەکە، پێوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بگیردرێ.
سەرئەنجام پاش هەوڵی بەردەوامی ناوبراو، سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێس، ڕوو بە نوێنەری وەزارەتی دەرەوە، ئەو پرسیارەی هێنایە گۆڕێ و بەرپرسانی ئەمریکایی بە ئاشکرا رایانگەیاند کە بە هەڵە ناوی کوردەکان خراوەتە نێو لیستی ڕەشی ئەمریکاوەو کورد دژی تیرۆرەو لایەنگری ئاشتی و سەقامگیریە. لە خوارەوە سەرنجتان بۆ دەقی قسەکانی دوو کاربەدەستی پلەبەرزی ئامریکایی لەم بارەوە رادەکێشین.

ئێد رۆیس/ سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا
لێرە پرسێکی دیکە هەیە کە دەخوازم باسی بکەم. ئەویش هەبوونی پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی لە نێو لیستی رەش وەکوو رێکخراوێکی تیرۆریستییە. بە گوێرەی تێگەیشتنی من، بەهەڵە ناوی ئەم دوو حیزبە لەو لیستەدا داندراون. چوونکە بۆ دەیان ساڵە کە ئەمانە هۆکاری سەقامگیری، هێنی و ئاشتین لە نێوچەکەدا. ئەوەتا ئەلقاعیدەو تاقمەکانی سەر بەو رێکخراوە لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و تەنانەت پتر لەوێش گەشەیان سەندوە. هەنووکە پێویستە کە ئێمە لەگەڵ دۆستانمان لەو نێوچەدا پێداچوونەوەیەک بەو بڕیارە ناڕەوایە بکەین، چوونکە بونیان لەم لیستانەدا پێوەندیەکانمان خراپتر دەکات لەگەڵ کوردەکان. لەبەر ئەوە، ئایا بەرێوەبرایەتی پشتیوانی لە بڕیارێکی یاسایی دەکات کە ناوی کوردەکان لەم

لیستەدا بسڕدێتەوە...
برێت مەکگێورک/ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و ئێراق
زۆر سوپاس جەنابی سەرۆک، بۆ پرسیارەکەتان، کە رێگاتان داوە قسەکانمان تۆمار بکرێن. هەروەکوو جەنابتان ئاماژەتان پێکرد، پارتی و یەکیەتیی لە نزیکترین دۆسەتەکانی ئێمەن لە هەرێمەکەدا و بە دەیان ساڵیشە هەر وایە. بە بۆچوونی ئێمە ئەم بڕیارە حەتمیە. باویرمان وایە دەبێت لە زووترین کات دا، ناویان لەو لیستەدا بسڕدرێتەوە. ئێوە باش دەزانن کە بۆ وەها بڕیارێک تێپەر کردنی پرۆسەیەکی یاسایی پێویستە. ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی هیچمان لە دەست نایەت. بەڵام سەد لە سەد پشتیوانی لە چارەسەر کردنی ئەم گرفتە دەکەین و هەروها بە پەرۆشین لەگەڵ جەنابتان و کۆمیتەکانی کۆنگرێس بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ چارەسەر کردنی گرفتی کوردەکان پێکەوە هاوکاری بکەین..

No comments: