رەحیم رەشیدی (باسنیوز) واشنتن
بە مەبەستی زیاتر لێک نزیک کردنەوەی نەتەوەکان، له شاری لۆس ئهنجلس سهر به ویلایهتی كالیفۆرنیا له ئهمهریكا، شهوی كوردستان بهڕێوهچوو.
ئەو رێورەسمە كه رۆژی 28-1 مانگى رابردوو لە ناوەندی پێڕاگەیشتنی گەوره ساڵانی نەتەوەیی لە شاری لۆس ئهنجلس بەرێوەچوو، مەبەست لێى رەخساندنی کەش و هەوای لەبار بۆ رێزگرتنی نەتەوە جۆراوجۆرەکانی بەشدار و چالاک لەو ناوەندەدا ساز درابوو، یەکەمین بەرنامەی ناوەندەکە بۆ کورد تەرخان کراو بەم بۆنەوە شەوی کوردستان بەرێوەچوو.
دوکتۆر سورەیا فەلاح، چالاکی مافی مرۆڤ، سەبارەت بە جوگرافیا، مێژوو، کولتوور و شارستانیەتی کوردستان قسەی کردو دواتر سەبارەت بە زمان، ئایین، داب و نەریتی کوردی لە نێوچە جیاجیاکانی کوردستان و پەلهاوێشتنی ئەو شارستانیەتە بۆ وڵاتانی جۆراوجۆر لە رۆژهەڵاتی ناوین، قسەی کرد.
شوێنی بەرێوەچوونی رێورەسمەکە، بە شتومەکی کولتووری و کەلەپووری کوردەواری ڕازبووەوه، هەروەها گۆرانی و ڕەشبەڵەکی کوردەواریش چێژێکی دیکەی بە شەوی کوردستان لە نێو بیانییەکان دا بەخشی بوو.
No comments:
Post a Comment