Archive

Friday, February 14, 2014

کلوو کلوو بیرت دەکەم.



رەحیم رەشیدی
هیچ چرکەیەکی ژیانم شک نابەم کە تۆم تێدا خۆش نەویستبێ. کلوو کلوو بیرت دەکەم. 
ئەگەر لێرەش نەبی و ماوەیەک بێ درگای ئەم ماڵەت داخستبێ، درگای دڵی من هەر دەم بۆت لەسەر پشتە. ئەمەوێ نامەیەکی ئاگرینت بۆ بنێرم لە نێو هەناوی ئەو زستانە سەختەوە، کە تەنیا گەرمی یادوەریەکانت سڕو سەرمای ئەم بەفرستانە ڕادەماڵێ...

کەسم تاکوو کۆتایی خوداکان بیرت دەکەم، ئەبێ چ ئازارێکی بە سوێ بێ کە هەنووکە لە تاووتینی ئامێزت بێبەشم. ئەبێ چەندە بەرگە بگرم و پێستم چەند ئەستوور بێ کە، بتوانم ئەم ستەمانەی ژیان بنووسمەوە. ئەمن دەروێشی خانەقای چاوەکانتم و لە یادخانەی تۆ زیکری بوونت دەکەم...
لێ بەختەوەرم کە ساخ و سڵامەتی و من بۆ سەر لەنوێی دیداری چاوەکانت، دیسان نەخشە دەکێشمەوەو رێگا دوورەکان دەپێموم تاکوو بچینە پێستی یەکەوە...

No comments: