پێنتاگۆنیش خوازیاری به‌رگرییه
رۆژی چوارشه‌ممه، جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر رایگەیاند: "لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەستیپێکردووە، ئه‌گه‌ر داوامان لێبكرێت ئەمه‌ریکا ئامادەیە رۆڵی یارمەتیدەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا ببینێت. چاكتریشه چاوەڕێ بکرێت بزانرێت ئاكامی لێکۆڵینەوەکە چی دەبێت و ئێستاش پڕۆسەی وەرگرتنی زانیاری لەو بارەوە دەستی پێکردووە".
شه‌وی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه بۆ سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد، به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ش، ئه‌مه‌ریكا بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه له نزیكه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هه‌رچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكایه، له به‌شێكی دیكه‌ی وڵامه‌كه‌یدا له باره‌ی ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی كرده‌نی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "هێزەکانمان و فەرماندەکانمان مافی داكۆكیكردن لە خۆیان هەیە، ئەگەر سوپای ئه‌مه‌ریكا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە ئەوا کات و شوێنەکەی خۆمان به راوێژ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان دیاری ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی كۆمارییه‌كانی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكومكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر و ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ برینداره‌كان، هاوكات داوا ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بایده‌ن چاوپۆشی له‌و په‌لاماردانه نه‌كات.
هه‌ر له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له ئاست په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه، مایكل مه‌كماكۆڵ، كۆنگرێسمان، له سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌كه‌ی دا ده‌ڵێت: "به توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌م. هاوخه‌می خۆم له‌گه‌ڵ زیانلێكه‌وتووان و خه‌ڵكی عێراق ده‌رده‌بڕم. ئه‌و گرووپه‌ی به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێرشه ترسه‌نۆكانه‌ی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی، پێشینه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیان له عێراق هه‌یه".
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس، هاوكات رایگه‌یاندووه له نزیكه‌وه چاوی له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی گرێ‌دراو به‌م هێرشه‌وه‌یه و داواش له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له ئاست ئه‌م هێرشه بێده‌نگ نه‌بن و ده‌ڵێت: "داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بایدن ده‌كه‌م به‌دواداچوونی ورد بكات تاكو روون بێته‌وه ئه‌و هێرشه له لایه‌ن ئێران یان خۆی تاقمه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه و نیشانی بده‌ین ئه‌مه جێگای قبووڵ كردن نییه. من له نزیكه‌وه چاوه‌دێری به‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی گرێ‌دراو به‌و هێرشه دڕه‌ندانه‌یه ده‌كه‌م."
شەوی دووشەممە، چەند مووشەکێک هه‌ولێری پایه‌ته‌خت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌یان كرده ئامانج. رۆژێك دوای هێرشه‌كه، گرووپی "سەرایا ئەولیای دەم"، ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت كه تێیدا بەڵێندەرێکی مه‌ده‌نی كوژراو 9 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. كاردانه‌وه نێوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له باره‌ی ئیدانه‌كردنی ئه‌و په‌لاماره و پشتیوانی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
No comments:
Post a Comment