Archive

Wednesday, February 10, 2021

نامەی 54 سیناتۆر بۆ جۆ بایدن دەربارەی تورکیا




ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا

واشنتن دی سی 20510

  

فێبره‌واری 9 20121


خاوەن شكۆ جۆزێپ بایدن

 جەنابی سەرۆک

کۆشکی سپی

1600 شەقامی پەنسلڤانیا 

واشنتن دی سی 20500 

بەرێز سەرۆک

بە بۆنەی سوێندخواردنتانەوە وەک 46ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیرۆزباییت لێدەكەین. وەک بەربژێرێکی سەرۆکایەتی، ئێوە قسەتان لەسەر بەهێزکردنی هاوپەیمانەکانمان و بەرزراگرتنی دیموکراسی کردووە وەک ئەنجوومەنێك لە بەرانبەر چونەسەری شەپۆلی جیهانیی پاوانخوازیدا. ئێمە لەمێژە باوەڕێكی هاوچەشنمان هەیە، هەنووكە ئێمە دەربارەی هەلومەرجی مافی مرۆڤ لە تورکیا دەنووسین و داواتان لێدەکەین گوشار بخەنە سەر حکومەتی تورکیا بۆ باشترکردنی دۆخی مافەكانی مرۆڤ.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، بە پاوانخوازی توركیای بەرەودواوە بردوە. ناوبراو بە بەرنامە ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆی پەراوێز خستووە، سەرچاوە میدیاییەکانی بێدەنگ یان سەرکوت کردووە، پاکتاوی دادوەرە سەربەخۆکانی کردووە و لەجێی ئەوان ئەوانەی داناون کە دڵسۆزی حیزبەكەین و ژمارەیەکی زۆر رۆژنامەڤانی بەند كردوە. کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەڤانان، تورکیای لە پلەیەكدا داناوە کە تەنیا چین  لە ڕووی بەند كردنی مێدیاكارانەوە لە پێش توركیاوەیە. ماڵی ئازادی-ش بەپێی راپۆرتی 2020ی  ئازادی لە جیهان، تورکیای وەک وڵاتێکی "نائازاد" دەست نیشا كردوە. راپۆرتی ساڵی 2019ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە سەرنجەکانی دەربارەی  مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا ئاماژەی کردووە: "بە گوێرەی یاساییەکی زەقی دژە-تیرۆر حکومەت ئازادییە بنەڕەتییەکانی سنووردار کردووە و دەسەڵاتی یاسای بۆ خۆی بەکارهێناوە".

سیاسەتی دەرەوەی سەرۆک ئەردۆغان لەماوەی رابردوودا هێرشکارانە بووە. لە چەند ساڵی رابردوودا  بێشەرمانە هێرشی کردووەتە سەر ئەو کوردانەی بە پشتیوانی ئەمریکا شەڕی داعش دەکەن لە سووریا، ئەو  سیستەمی بەرگریی رووسی کڕی، سەرباری ئەو هۆشدارییانە کە پێیدراوە، كە ئەمە لەگەڵ تەکنەلۆژیای ئەمریکایی یەکناگرێتەوە. هەروەها هانی ئازەربایجانیشی داوە تاوەکو تووندوتیژی بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی ناکۆکیی ناوچەیی لەگەڵ ئەرمینیا. سەرۆک ئەردۆغان هەوڵیشی داوە گوشار بخاتە سەر ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش بۆ رادەستکردنی ئەو هاوڵاتییە تورکانەی کە ئەو تۆمەتباری کردوون بە بەشدارییان لە کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016. حکومەتەکەی ئەردۆغان هەوڵیشی داوە رەخنەگرەکانی لە ئەمریکاش بێدەنگ بکات، وەک ئەنەس کانتەر، یاریزانی باسکەی ئێن بی ئەی و چالاکڤان و بەرگریکاری مافی مرۆڤ، ئەویش بە چاودێریکردنی خێزانەکەی لە تورکیا و دانانی 'سەرنجی سوور'ی ئینتەرپۆڵی لەسەر داناوە.

تورکیا وەک هاوپەیمانێکی گرنگ دەمێنێتەوە لە ناوچەیەکی گرنگی جیهاندا، ئەمەش هۆکارێکی گرنگە کە وایکردووە ئەمڕۆ ئێمە ئەم نامەیە دەنووسین. باوەڕمان وایە پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوبەش و هاوپەیمانەکانی بە پێوانەیەكی بەرزەوە سەیر بکات و راشکاوانە قسەیان لەگەڵ بکات سەبارەت بە پرسەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و پاشەکشەی دێموکراسی. داواتان لێدەکەین بۆ سەرۆک ئەردۆغان و ئیدارەکەی دووپات بکەیتەوە کە پێویستە ئەوان بە زووترین کات کۆتایی بە سەرکوتکردنی ئۆپۆزیسیۆن لە نێوخۆو دەرەوە بهێنن، بەندکراوە سیاسیییەکان و بەندکراوانی بەهۆی دەربڕینی ڕوانگەیان ئازا دبکەن و رێگا پاوانخوازییەکەشی بگۆڕێت.

ئەمریکا خاوەن نەریتێکی دوو حیزبییە لە پەرەپێدانی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و بنەما دێمۆكراتیكەكاندا. باوەڕی تەواومان بەوەیە لەسەر ئەم نەریتە گرنگە بەردەوام بین و ئامادەین سەبارەت بەم پرس و. بابەتانە. هاوكارو پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتیەكەتان بین.

No comments: