پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاشكرا بوو وڵاتی كۆسۆڤۆ كه له نێو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپا هه‌ڵكه‌وتووه و 90 له سه‌دی دانیشتووانه 3 میلیۆنیه‌كه‌ی موسڵمانن، پێوه‌ند خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ده‌ستپێكردوه.
وڵاتی كۆسۆڤۆ به پێچه‌وانه‌ی گشت وڵاتانی ئیسلامی، كه له چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌ی " ئیبراهیم"دا، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێككه‌وتنیان واژۆ كرد، شاری ئورشه‌لیم/ قودس، وه‌كو پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به فه‌رمیی ده‌ناسێ، ئه‌مه له كاتێكدایه وڵاتانی دیكه سه‌ره‌ڕای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئاماده نیین تاكوو چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، باڵیۆزخانه‌كانی خۆیان له شاری ته‌لئه‌ڤیڤ بۆ ئورشه‌لیم بگوازنه‌وه.
ئیسرائیل دان به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆدا ده‌نێ كه ساڵی 2008 و پاش شه‌ڕێكی خوێناوی به شێوه‌ی یه‌كلایه‌نه له سربیا جیابووه‌ته‌وه. تا ئێستا له كۆی 22 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی عه‌ره‌ب، ته‌نیا 6 وڵات سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ به فه‌رمیی ده‌ناسن و ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌رده‌وام جێگای ره‌خنه‌ی كۆسۆڤۆ بووه.
پێشتر به هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له چوارچێوه‌ی "رێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیم"، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی، سه‌ره‌تا ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، پاشان به‌حره‌ین و دواتر سودان پەیوەست بو په‌یماننامه‌كه بوون.
دواتریش مه‌غریب چواره‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی بوو كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه. ئێستاش كۆسۆڤۆ له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا په‌یوه‌ندییه هه‌مه لایه‌نه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردۆتەوە.
No comments:
Post a Comment