Archive

Wednesday, February 10, 2021

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاكامی لێكۆڵینەوەكانیان لە چین ئاشكرا دەكەن




ڕەحیم ڕەشیدی/ واشنگتن


لە كۆتایەكانی مانگی 1دا، تیمێكی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بۆ زانینی هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆڤید-19‌، لە چین ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد‌، تیمەكە چوونە ئەو بازاڕەی كە گومان دەكرێ یەكەمین جار ڤایرۆسەكە لەوێوە بڵاوبووبێتەوە، هەروەها سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كرد كە لە سەرەتاوەو لە شاری ووهان چارەسەی تووشبووانی كۆرۆنای دەكرد.

ئەمڕۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد تیمەكەیان ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکانیان لە وڵاتی چین دەربارەی سەرهەڵدانی پەتای كۆڕۆنا ئاشکرا دەکەن.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە: ”تیمە نێودەوڵەتیەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی كە بۆ ماوەی چوار حەوتوو نێردراوەتە چین،  وێڕای چینییەكان لە شاری ووهان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی  دا بەشداری دەكەن و ئاكامەكانی لێكۆلینەوەكەیان دەربارەی نڵاووبووبەوەی كۆڕۆنا دەخەنە ڕوو.” 


پێشتر رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتبووی مەبەست لەم لێکۆڵینەوەیە ئەوە نییە لایەنێک تاوانبار بكرێ، بەڵکوو ئامانج ئەوەیە بزانین سەرەتا ڤایرۆسەكە چۆن بڵاوبووه‌تەوە، تاكو لە داهاتوودا رێگری لە پەتای هاوچەشن بكرێ.


پەتای كۆرۆنا لە مانگی دیسەمبەری 2019 لە شاری ووهانی چین سەریهەڵداو زۆربەی وڵاتانی جیهان چین بەوە تۆمەتبار دەكەن راستیەكانی له‌ باره‌ی ئه‌م پەتایەی شاردۆتەوە، تا ئێستا لە جیهاندا نزیكه‌ی 107 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ و پتر لە 2 میلیۆن و 335 هەزار كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

No comments: