ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
لە ساڵی 2014وه شه‌ڕی نێوخۆیی یه‌مه‌ن دەستی پێکردووە، حوسییەکان کە ئێران پشتگیریان دەکات، کۆنترۆڵی سەنعای پایتەختیان کردوه‌و دژی سعودیه‌ی دراوسێن. ساڵی 2015وە سعودیەو هاوپه‌یمانه‌كانی به پشتیوانی و یارمه‌تی هه‌واڵگری و سەربازی ئه‌مریكا، دژی حوسییەکان ده‌ستبه‌كار بوون و لە باشووری یەمەن حکومەتێکی گرێدرا به خۆیان ڕاگه‌یاند.
مایک پۆمپەیۆ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە رێكه‌وتی 19ی مانگی یەک ڕۆژێک به‌ر له دەستبەکاربوونی بایدن، ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا حوسییەکانی یەمەنی خستۆته لیستی تیرۆره‌وه.
به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تره‌مپ گروپەکانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، خاچی سور، کەلوپەلی کشتوکالی، کەلوپەلی دەرمان و تەندروستی نه‌ده‌گرته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپەکانی هاوکاری مرۆیی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا بوون.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 4ی مانگ، بایده‌ن له وتاره‌كه‌ی دا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه،
ڕایگه‌یاند: "ئێمە کۆتایی بە هەموو هاوکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێک لە شەڕی یەمەن دا دەهێنین، لەوانەش فرۆشتنی چەک. لە هەمان کاتدا ئه‌گه‌ر سعودیە رووبەڕووی هێرشی مووشەکی لە لایەن هێزەکانی نزیک لە ئێران ببێته‌وه، ئێمە پابەندین بەوەی هاوکاری سعودیە بکەین بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی خاک و خه‌ڵكه‌كه‌ی".
هه‌نووكه وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا، ئاشكرای كردوه كه بایده‌ن به نیازه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له لیستی تیرۆر ده‌ربهاوێ. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه چاوپۆشی له كرده‌وه خراپه‌كانی حوسییه‌كان ناكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێت: "به گشتیی بڕیارەکانمان پەیوەندی بەو دۆخه مرۆییەوە هەیە کە لە ئەنجامی ئەو دەستنیشان کردنەی بەڕێوەبەرایەتی پێشوو هاتۆتە ئاراوە، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو کاتەدا بە ڕوونی گوتیان ئەم هەنگاوە خراپترین قەیرانی مرۆیی جیهان قوڵتر ده‌كاته‌وه."
نەتەوە یەکگرتووەکان بارودۆخی یەمەن وەکوو مه‌زنترین قەیرانی مرۆیی ناوده‌بات كه %80 خەڵکەکەی پێوستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.
هشام شره‌ف، وەزیری کاروباری دەرەوەی حکومەتی حوسییەکانی یەمەن پێشوازی لە هەنگاوەکەی ئەمریکا بۆ دەرهێنانی حوسییەکان لە لیستی تیرۆر كرد‌و ئامادەیی خۆشیانی بۆ رێککەوتنی" ئاشتی" نیشاندا.
بە هۆی شه‌ڕی نێوخۆیی یه‌مه‌ن له ماوه‌ی پتر له 7 ساڵی ڕابردوودا، جیا له‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی نزیك به 30 میلیۆنی كه‌سی ئه‌و وڵاته رووبه‌رووی برسیه‌تی و هه‌ژاری بۆته‌وه، تاكوو ئێستا زیاتر لە 130 هەزار کەس کوژراون كه نزیک به 13 هەزار كه‌سیان خەڵکی بێ چه‌ك بوون. هه‌روها 85 هەزار منداڵان به هۆی قاتوقڕی و نه‌بوونی خواردن و ده‌واوده‌رمان مردوون.
No comments:
Post a Comment