"میچ، سیاسییەکی رەزا قورس و خوێن تاڵه و ده‌م به بزه و رووخۆش نییه"
تره‌مپ، له به‌یاننامه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به رێبه‌ری كۆمارییه‌كان جیا له‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كات، كه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ناوبراو له كه‌می داوه، له درێژه‌دا نووسیوویه‌تی: "میچ، سیاسییەکی رەزا قورس و خوێن تاڵه و ده‌م به بزه و رووخۆش نییه، ئەگەر سیناتۆرە کۆمارییەکان لەگەڵیدا درێژه به كاركردن بده‌ن، ئەوا جارێکی دیکە ناتوانن سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێننه‌وه."
رۆژی شه‌ممه، له كاتی لێپێچینه‌وه‌ی تره‌مپدا، (43) کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران دەنگیان بۆ بێتاوانی تره‌مپ دا، لە کاتێکدا (57) ئەندامی دیكه ناوبراویان بە تاوانبار زانی و تۆمه‌تباریان كرد به‌وه‌ی خه‌ڵكی هانداوه، هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له (6)ی مانگی رابردوودا.
له رووی یاساییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ به فه‌رمی به تاوانبار بناسرێت، پێویست بوو، له كۆی (100) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، دوو لە سەر سێ، واته (67) ئه‌ندام ده‌نگ به تاوانباركردنی بده‌ن.
له‌م پرۆسه‌یه‌دا، دیموكراته‌كان پێویستیان بە (17) دەنگی کۆمارییەکان بوو، كه‌چی له كۆی (50) ئه‌ندامی به‌ره‌ی كۆمارییه‌كان، ته‌نیا (7) ئه‌ندام له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان هاوڕابوون، كه تره‌مپ تاوانباره.
میچ مه‌ككۆنه‌ڵ، رێبه‌ری كه‌مینه‌ی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، یه‌كێك له‌و (44) ئه‌ندامه‌ی كۆمارییه‌كان بوو، كه به قازانجی تره‌مپ ده‌نگی دا، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو، لێپێچینه‌وه‌ی تره‌مپ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌مریكایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه. به‌ڵام هاوكات باوه‌ڕیشی وابوو، تره‌مپ سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی (6)ی مانگی رابردوو و هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێس له لایه‌ن لایه‌نگرانیه‌وه به‌رپرسه. ناوبراو له‌م باره‌وه وتی: "ئەو تاوانبارانە له كاتێیدا هاتوهاواریان ده‌كرد، ئاڵا و دروشمەکانی ترامپیان بەرز دەکردەوە".
No comments:
Post a Comment