ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی تهلهفوونی نێوان نتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: "بلینکن، پرسەو هاوخه‌می خۆی بۆ كوژرانی بارمتە تورکەکان دەربڕیوەو پێداگریشی كردۆته‌وه كه تیرۆریستانی پێكاكا به‌رپرسی ئه‌و كرده‌وه‌ن."
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وهتهبێژهكهی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونیه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه پێداگری له‌سه‌ر بایه‌خی پێوه‌ندی نێوان واشنگتن و ئانكارا كردۆته‌وه كه به قازانجی هه‌ر دوو لایه پێكه‌وه به‌رنگاری تیرۆر ببنه‌وه.
به گوێره‌ی قسه‌كانی نێد پرایس، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه داواشی له توركیا كردوه: "پێویسته ئانكارا دەستبەرداری كڕین و به‌كارهێنانی موشەکی ئێس 400ی رووسیا بێت."
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ گفتوگۆمان سه‌باره‌ت به بایه‌خی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئهمریكاو توركیا كرد‌و جه‌ختم كرده‌وه، به‌رده‌وام چاودێری دۆخی سووریا‌و هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كه‌م." ڕۆژی یەکشەممەی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا لەگەڵ به‌داخبوون بۆ مردنی تورکەکان لە باکوری عێراق، ئاماژەشی بەوە کردبوو کە چاوەڕوانی روونبوونهوهو سه‌لماندنی بابه‌ته‌كه‌یه له لایه‌ن توركیاوه. پاش ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌ی واشنگتن، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكای بە گاڵتەرجاڕی ناوبرد. هاوكات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، دەیڤد ساترفێڵد، باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئانكارا بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی توركیا بانگێهێشتی وه‌زاره‌ته‌كه كرد.
وەزیری بەرگری توركیا، خلوسی ئاكار، پاش شه‌ڕو پێكدادانی نێوان سپای وڵاته‌كه‌ی و گریلاكانی پێكاكا، كه 10ی مانگدا، له چیای گاره هاته ئاراوه، ئاشكرای كرد سەربازانی توركیا 13 تەرمیان لە ئەشكەوتێكدا دۆزییەوە دوای ئەوەی ئەشكەوتەكە لە لایەن ھێزەكانی توركیاوه كۆنترۆڵ كرا لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییاندا دژ بە پەكەكە به ناوی ئۆپراسیۆنی "چنگی هه‌ڵۆی 2".
تاكوو هه‌نووكه پارتی كرێكارانی كوردستان، كوژرانی ئه‌و 13 دیله‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه‌و له‌م باره‌وه توركیا به به‌رپرسیاری كوژرانی ئه‌وان ده‌زانێت.
No comments:
Post a Comment