به‌رەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، له وڵاتی میانمار کودەتای سەربازی روویدا، ئه‌رته‌شی وڵات بۆ جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست و دۆخی نائاسایی راگه‌یه‌ندرا.
پاش ئه‌م ڕووداوانه، كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستیان گرت و ده‌ستێوه‌ردانی سپایان مه‌حكووم كرد.
جین ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی راگه‌یاند جه‌ك سلویڤان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، سه‌رۆك بایده‌نی ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی میانمار ئاگادار كردۆته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی دا هاتوه: "واشنگتن داكۆكی له بناغه‌كانی دێموكراسی له میانمار ده‌كات و داوا له سپا‌و سه‌رجه‌م گروپه‌كان ده‌كات پابه‌ندی یاسا بن و گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ گیراون ئازاد بكرێن. ئه‌مریكا له دژی هه‌ر هه‌نگاوێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئاكامه‌كانی دواین هه‌ڵبژرادن بێ، ئه‌گه‌ر باره‌كه ڕاست نه‌كرێته‌وه ئه‌وه ئه‌مریكا دژی به‌رپرسیارانی ئه‌م دۆخه هه‌نگاو ده‌نێ."
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی جیادا، به توندی نیگه‌رانی خۆی له‌و ڕووداوانه ده‌ربڕی و داوای كرد كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان كاربه‌ده‌ستانی وڵات ئازاد بكه‌ن.
بلینكن له به‌یاننامه‌كه‌ی دا ده‌ڵێ: "ئازاد كردنی گیراوه‌كان، رێزگرتنه له خه‌ڵكی میانمار كه 8ی مانگی 11، له هه‌ڵبژرادنێكی ئازاد‌دا، قسه‌ی خۆیان كردوه. ئه‌مریكا به‌رده‌وام تاكوو خه‌ڵكی میانمار دێموكراسی، ئازادی، ئاشتی و پێشكه‌وتن ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن له پشتیوانی كردنیان به‌رده‌وام ده‌بێ."
كێشمه‌كێش له نێوان حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو سپادا كاتێك هاته ئاراوه كه مانگی 11ی پار، له هه‌ڵبژاردندا، هاوبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دێموكراسی، به رێبه‌ری ئانگ سان سووچی، توانی 83 له سه‌دی ده‌نگه‌كان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ساخته‌كاری له هه‌ڵبژارده‌نه‌كه‌دا پشتڕاست نه‌كردوه، لێ سپا به بیانووی ساخته‌كاری ئاكامه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كرد.
پاش ساڵی 2011، ئه‌مه دووهه‌مه‌ین هه‌ڵبژاردنی ئازاده له میانمار دێته ئاراوه.
به گوێره‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی میانمار، یه‌ك له‌سه‌ر چواری كورسییه‌كانی پاڕڵمان ئی سپایه. هه‌روه‌ها وه‌زیرانی سێ كابینه‌ی گرینگی ده‌وڵه‌تی ئانگ سان سووچی له لایه‌ن سپاوه دیاری ده‌كران.
لە ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا، ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه سپای میانمار كاروباری وڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرێ. سپای وڵاته‌كه له نێوان ساڵانی 1999 تاكوو 2011، ئیزنی نه‌داوه به‌رهه‌ڵستكاران ده‌سه‌لات بگرنه‌ده‌ست.
ئانگ سان سووچی ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌و كچی قاره‌مانی سه‌ربه‌خۆیی میانمار ژه‌نراڵ ئانگ سانه كه ساڵی 1948 كوژرا. سووچی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێله، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له میانمار خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه‌و براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، به‌ڵام به هۆی به‌رهه‌ڵستكاری هێزه سه‌ربازییه‌كان، له نێوان ساڵه‌كانی 1990 تاكوو 2010 یان له به‌ندیخانه بوه یان له ماڵه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
هاوبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دێموكراسی كه سووچی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ساڵی 2015 له هه‌ڵبژاردنی پاڕڵمانی میانماردا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بیانی ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناوه‌و منداڵێكی لێی هه‌یه، رێگا نه‌درا ببێته سه‌رۆكی وڵات، لێ سووچی له پله‌ی ڕاوێژكاری ده‌وڵه‌تدا، به كرده‌وه وه‌كوو سه‌رۆكی وڵات چاوی لێده‌كرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هه‌ڵبژاردن پارته‌كه‌ی سووچی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا سته‌مێكی زۆر له پێكهاته‌ی رۆهینگای موسڵمانان كراوه و به سه‌دان هه‌زاریان ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بوون.
No comments:
Post a Comment