Archive

Wednesday, February 17, 2021

ئه‌مریكاو 4 هاوبه‌شی گرینگی ئورووپایی ڕایانگه‌یاند له‌ په‌لامارده‌رانی سه‌ر هه‌ولێر خۆش نابن





ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فه‌رانسا، ئاڵمانیا، ئیتالیاو بریتانیابه‌ پێنج قوڵی پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێر دووپات كرده‌وه‌.

ئه‌مریكا وێرای چوار وڵاتی ئەوروپایی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا به‌ توندی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر مه‌حكووم ده‌كه‌ن.
له‌ ڕاگه‌یندراوی ئه‌و پێنج وڵاته‌دا هاتوه‌: "ئێمە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی، ئه‌مریكا،، فەرانسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا بە تووندترین شێوە هێرشەکەی رۆژی 15ی فیبره‌واری بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، مه‌حكووم دەکەین کە به‌ هۆیه‌وه‌ بەڵێندەرێکی مه‌ده‌نی كوژراو 9 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین"
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ له‌‌و به‌یاننامه‌ 5 قۆڵییه‌دا، پشتیوانی خۆیان بۆ حكوومه‌تی عێراق ده‌ربڕیوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ ئامانجی سه‌زادانی ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هه‌ولێر.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌: "ئێمە لە روانگه‌ی خۆمانه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێستین‌ سه‌باره‌ت به‌و هێرشەی كرایه‌ سه‌ر کارمەندان، سەربازانی ئەمریکا، هاوپەیمانان و دامەزراوەکانیان و چاوپۆشی لێناكه‌ین."
شەوی دووشەممە، چەند مووشەکێک هه‌ولێری پایه‌ته‌خت و فرۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان كرده‌ ئامانج. رۆژێك دوای هێرشه‌كه‌، تاقمی "سەرایا ئەولیای دەم"، ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كان وه‌ئه‌ستۆ گرت. لە به‌یاننامه‌ی ئه‌و تاقمه‌دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبارکراوە کە کار بۆ ئەمریکا دەکات و گوایە ئێستاش هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگوازرێنەوە بۆسەر خاکەکەی و لەوێ بنکەی سەربازی بکەنەوە.

#مسته‌ر_كورد

No comments: