Archive

Thursday, February 11, 2021

120 ئەندامی كۆنگرێس دژی گەرانەوەی ئەمریكا بۆ ڕێكەوتنی ناوكی لەگەڵ تاران



رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
120 ئەندامی كۆنگرێس، سەربە كۆمارییەكان، لە نامەیەكدا داوایان لە سەرۆك بایدەن كردوە نەگەڕێتەوە بۆ ڕێكەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران. لە ڕوانگەی واژۆكەرانی نامەكەوە دەقی سەرەكی ڕێكەوتنەكە خاڵی لاوازی بەرچاوی تێدایەو پێویستە بەر لە گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ ئەو ڕێكەوتنە، پێداچوونەوەی پێدا بكرێت.
ئەو 120 ئەندامەی كۆنگرێس پێیان وایە ڕێكەوتن نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئێران دا بۆ ئەوەی دەستی بە چەكی ناوكی ڕانەگات، بەڵكو ئێران لە ڕێگای ڕێكەوتنەوە هەوڵ دەدات دەستی بە چەك و پارەیەكی زۆر ڕابگات.

No comments: