رۆژی شه‌ممه، 43 کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران، دەنگیان بۆ بێتاوانی سه‌رۆك تره‌مپ دا، لە کاتێکدا 57 ئەندامی دیكه ناوبراویان بە تاوانبار زانی.
له رووی یاساییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ به فه‌رمیی به تاوانبار بناسرێ، پێویست بوو كه له كۆی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، دوو لە سەر سێ، واته 67 ئه‌ندام ده‌نگ به تاوانبار كردنی بده‌ن.
له‌م پرۆسه‌دا، دێموكراته‌كان پێویستیان بە 17 دەنگی کۆمارییەکان بوو، كه‌چی له كۆی 50 ئه‌ندامی به‌ره‌ی كۆماری، ته‌نیا 7 ئه‌ندام له‌گه‌ڵ دێموكراته‌كان هاوڕا بوون كه تره‌مپ تاوانباره.
تیمی به‌رگریكاری ترەمپ کە لە سێ پارێزەر پێکهاتوون سەرجەم بەڵگەکانیان لە گرتەی ڤیدیۆیی و تۆماری دەنگی خستەڕوو و تێیدا تاوان وه‌پاڵدانی دێموکراتەکانیان رەتکردنەوە کە ترەمپ بە هاندانی تووندوتیژی و هێرش کردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس تۆمەتبار دەكرد.
بروس کاستۆر، پارێزەری دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم دەستەی بەڕێوەبەرانی دادگایی‌کردنی ترەمپ و ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنی پیران رایگەیاند: "ترەمپ نە بەشێوەیەکی راستەوخۆ و نە بە ناراستەوخۆ هانی هیچ جۆرە تووندوتیژییەکی نەداوە."
پاش شكه‌ستی دێموكراته‌كان تره‌مپ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو وتی: "سوپاسی تیمی پارێزەرانم ده‌كه‌م، لە ناخی دڵمەوە زۆر سوپاسی ئەو سیناتۆر‌و ئەندامانەی کۆنگرێس دەکەم كه به شانازییه‌وه لەم دۆسیه‌دا بەرگریان لە یاسای بنه‌ڕه‌تی و ئەو پرنسیپە یاساییانە کرد کە لە دڵی وڵاتەکەمان دایە."
لە پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئەنجومەنی پیراندا سیناتۆرەکان له پله‌ی گروپی سوێنخۆراندا ڕۆڵیان دەبینی، دێموکراتەکان له‌م پرسه‌دا به‌رده‌وام تره‌مپیان به‌وه تاونابار ده‌كرد ئه‌و هۆكاری ئه‌و ئاژاوه‌و توندوتیژیانه‌یه له رێكه‌وتی 6ی مانگی 1 دا له لایه‌ن لایه‌نگرانییه‌وه هاته ئاراوه‌و په‌لاماری كۆنگرێسیان دا به بیانووی ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ ده‌یوت فرتوفێڵ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020دا كراوه‌و ددانی به شكه‌ستی خۆیدا نه‌نا.
ئەگەر پرۆسه‌ی تاوانباركردنی تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بوایه ئەوا چیدی بە ترەمپ نه‌ده‌وترا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەڵکو وەکو سەرۆکی دادگاییکراوی ئەمریکا ناوی ده‌هات و نه‌شیده‌توانی جارێکی دیکە خۆی بۆ بوون به سەرۆکی ئەمریکا بپاڵێوێت.
پڕۆسه‌ی دادگاییه‌كه له مێژووی 240 ساڵه‌ی ئه‌مریكادا بێ وێنه‌یه، به‌و پێیه‌ی هیچ سه‌رۆكێك جیا له تره‌مپ نه‌بووه دووجار لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
له مێژووی ئه‌مریكادا 3 سه‌رۆك لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، هه‌ر چه‌نده لێپێچینه‌وه‌ی هیچكامیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه، به‌ڵام تڕه‌مپ له دیرۆكی ئه‌مریكادا، یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه پاش ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات دا نه‌ماوه، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
No comments:
Post a Comment