ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
كۆشكی سپی دیمه‌نی ئاخافتنی جۆو بایده‌نی بڵاوكرده‌وه كه به تەلەفۆن له‌گه‌ڵ ژنێك لە ویلایەتی کالیفۆرنیا قسه ده‌كات، ئه‌و ژنه ناوی میشێله‌و پێشتر نامەیەکی بۆ بایدن ناردوه‌و تێیدا باسی له‌وه كردوه كه به هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێكار بوه.
به گوێره‌ی قسه‌وباسه‌كانی نێوان سه‌رۆك و ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مریكیه، بایده‌ن گشت هاووڵاتیانی ئەمریکا، له‌وه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه پەسەندکردنی پاکێجەکانی هاندان، هەوڵێکە بۆ کەم کردنەوەی زەرەرو زیانەکانی کۆرۆنا و دووبارە وەگەڕخستنەوەی بازار‌و بازرگانی لە وڵاتەکەدا. بایده‌ن هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كچی میشێڵ قسه ده‌كات و پێی ده‌ڵێ ده‌بێ زۆر شانازی به دایكه‌وه بكات.
رۆژی هەینی ڕێكه‌وتی 4 مانگ، دێموکراتەکان به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای كۆمارییه‌كان، بە زۆرینەی دەنگ ئەو تریلیۆن و 900 میلیار دۆلارەیان لە ئه‌نجوومه‌نی پیران تێپه‌ڕاند، كه بڕیاره بۆ بۆ کڕینی ڤاکسینی دژه کۆرۆناو هاوكاری كردنی بازار‌و بزنێس و ئه‌وانه بێ کە به هۆی كۆڕۆناوه کارەکانیان لە دەست داوە.
پێشتر كۆمارییەکان پێشنیاری پاكێجێكی 618 میلیار دۆلارییان کردبوو، بەڵام بایدن ئەو بڕە پاره‌ی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و بووژانه‌وه‌ی ئابووری، پێ كه‌م بوو.
سه‌رۆك بایدن له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020دا به‌ڵێنی دابوو، هه‌ر كه‌سێك داهاتی ساڵانەی لە 75 هەزار دۆلار کەمتر بێت، جگە لەو 600 دۆلارەی پێشتر وەکو هاوکاری وەریدەگرت، 1400 دۆلاری دیکەشی پێ بدرێت.
هەر خێزانێکیش داهاتی ساڵانەی لە 150 هەزار دۆلار کەمتر بێت، 4000 هەزار دۆلاری پێده‌به‌خشرێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، مانگی 12ی ساڵی 2019، له شاری ووهان له وڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، تاكوو ئێستا له ئه‌مریكا، پتر له 27 میلیۆن و 347 هه‌زار كه‌س توووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و له‌و نێوه‌دا، نزیك به 469 ه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه‌و به‌م جۆره ئه‌مریكا له رووی ژوماره‌ی تووشبووان و گیان له ده‌ست دانه‌وه به هۆی كۆرۆنا له جیهان دا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه.
No comments:
Post a Comment