ئەنتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له تویتێكدا ئاشكرای كرد رۆژی سێشەممه، رێكکەوتی 16ی مانگ، ئه‌و بڕیاره هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه كه حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی خستبووه لیستی تیرۆره‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه، له تویته‌كه‌ی دا نووسیویه‌تی: "ئه‌م بڕیاره پاش ئه‌وه دێت، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه مرۆییه‌كان و ئه‌ندامانی كۆنگرێس، له هه‌ر دوو حیزب؛ هۆشداریان پێداوین كه دانانی حووسییه‌كان له لیستی تیرۆردا، هه‌لومه‌رجی مرۆیی له یه‌مه‌ن زۆر خراپتر ده‌كات. ئه‌م كاره لە پێناو خەڵکی لێقەوماوی یەمەنە کە بۆ چەند ساڵە بە دەست شه‌ڕه‌وه دەناڵێنن، بەڵام ئەمەریکا هه‌ر چاوی لە رەفتاری قێزەونی حووسیـیەکانەو لە بەرامبەریاندا هەڵوێستی دەبێت".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتن له كاتێكدایه كه 4 ناوه‌ندی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشكرایان كردووه ئه‌گه‌ر بێت و به په‌له خۆراك و داوده‌رمان نه‌گاته یه‌مه‌ن، ئه‌وا ئه‌مساڵ لانیكه‌م 400 هەزار منداڵی یەمەنی كه ته‌مه‌نیان له 5 ساڵ كه‌متره، بە هۆی برسیه‌تی ده‌مرن. ئه‌م قه‌یرانه له كاتێكدایه كه به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوخۆیی و په‌تای كۆرۆنا دۆخه‌كه‌ی دژوارتر كردووه.
لە ساڵی 2014ـه‌وه، شه‌ڕی ناوخۆیی یه‌مه‌ن دەستیپێکردووە، حووسییەکان کە ئێران پشتگیریان دەکات، کۆنتڕۆڵی سەنعای پایتەختیان کردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر پتر له 80% خاكی یه‌مه‌نیان دا گرتووه.
مایک پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، لە رێككه‌وتی 19ی مانگی یەک، ڕۆژێک به‌ر له دەستبەکاربوونی بایدن، رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا حووسییەکانی یەمەنی خستۆته لیستی تیرۆره‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ گرووپەکانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، خاچی سوور، شتومه‌كی کشتوکاڵی، کەلوپەلی دەرمان و تەندروستی نه‌ده‌گرته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نەتەوە یەکگرتووەکان و گرووپەکانی هاوکاری مرۆیی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون.
بە هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی یه‌مه‌ن، له ماوه‌ی پتر له 7 ساڵی رابردوودا، جیا له‌وه‌ی دانیشتووانی 29 میلیۆنی كه‌سی ئه‌و وڵاته، رووبه‌رووی برسیه‌تی و هه‌ژاری بۆته‌وه، تاكوو ئێستا زیاتر لە 130 هەزار کەس کوژراون كه نزیکه‌ی 13 هەزار كه‌سیان خەڵکی بێ چه‌ك بوون. هه‌روها 85 هەزار منداڵ به هۆی قاتوقڕی و نه‌بوونی خواردن و ده‌واوده‌رمان مردوون.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment