ڕەحیم ڕەشیدی /واشنگتن
لە مانگی 6ی ساڵی 2018دا، بەڕێوەبەرایەتی ترەمپ بڕیاری کشانەوەی لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان دا. بیانووی ترەمپ بۆ كشانەوەكە ئەوە بوو كە ئەو ڕێكخراوە ڕێگای بە ئەندامەتی ئەو وڵاتانە داوە كە مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكەن. ترەمپ هەروەها رێكخراوەكەی بەوە تاوانبار كرد كە دژایەتی ئیسڕائیل دەكات.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پەیوەست بوونەوەی دووبارەی ئەمریكا بەو ڕێكخراوە دەڵێ: "سەرۆک جۆو بایدن، ڕێنومایی بە وەزارەتی دەرەوە داوە دەستبەجێ و بە پوختی بگەڕینەوە ناو ئەنجومەنەكە.”
پێویستە واشنگتن تاكوو كۆتایی ئەمساڵ چاوەڕوان بێ كە هەڵبژاردنی نێوخۆیی ئەنجوومەنەكە بەڕێوە بچێ بۆ ئەوەی دیسان وەكوو ئەندام لەو رێكخراوەدا دەست بە تێكۆشان بكاتەوە.
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بنكەی سەرەكی لە ژنێڤ هەلكەوتوەو ساڵی 2006دا دامەزراوەو هەنووكە 47 ئەندامی هەیە
No comments:
Post a Comment