ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
رۆژی 15ی مانگی ڕابردوو، تره‌مپ رایگه‌یاند كه 9 هەزار و 500 سەربازی ئه‌مەریكا لە ئەڵمانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵات، به‌م جۆره ژمارەی سه‌ربازه‌كانیان له ئه‌ڵمانیا بۆ 25 هه‌زار و 500 سەرباز كه‌م ده‌كاته‌وه.
سه‌ره‌رای ناره‌زایه‌تی ئا‌ڵمانیا، ناتۆ‌و كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا، تره‌مپ له‌سه‌ر بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا پێداگری كرد، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئەڵمانیا پارە بۆ تێچووه‌كانی ناتۆ زیاد نه‌كات، كه بیانووی سه‌ره‌كی تره‌مپه، بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له ئه‌ڵمانیا.
تره‌مپ سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند: ''ئێمە لە رێگەی هێزەکانمانەوە بەرگری لە ئەڵمانیا دەکەین، كه‌چی ئەڵمانیا خۆی لە دابینکردنی تێچووه‌كانی ناتۆ دەدزێتەوه".
به‌ڵام هه‌نووكه به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ كه‌وتوه‌و وەزارەتی دارایی ئا‌ڵمانیا پشت راستی كردۆته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەڵمانیا لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا پتر لە 1 میلیارد دۆلاریان بۆ تێچووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئا‌ڵمانیا دابین كردوه.
بریجیت فرایهۆڵد، كه یاسادانه‌ره‌و ئەندامی پارتی چەپی به‌رهه‌ڵستاره، ده‌رباره‌ی تێچووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئا‌ڵمانیا، پرسیاری له وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته‌كه‌ی كردوه، له ئاكام دا ئه‌م داتا‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وەزارەتی دارایی، ئەڵمانیا لە ماوەی ساڵانی نێوان 2010 تاكوو 2019، سه‌رجه‌م 982.4 میلیۆن یورۆی بۆ تێچووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته دابین كرده‌وه. 648 میلیۆن و نیو یورۆ، له‌و پاره‌یه بۆ تێچووی کاری سازكردن ته‌رخان كراوه.
ساڵی 1990، له كاتی جیهانی دوو جه‌مسه‌ری و بوونی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت نزیکه‌ی 200 هەزار سەربازی ئەمەریکی له ئه‌ڵمانیا هه‌بوون، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی رووسیا و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئەڵمانیای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، پاش رووخاندنی دیواری بەرلین و هه‌ڵوه‌شانی یەکێتی سۆڤیه‌ت، به‌ره به‌ره ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا له ئەوروپا کەمکرانەوە.
پێشتر كۆنگرێسمان مایکل مه‌کۆڵ و ئادەم کینینزینگەر، كه به‌رپرسایه‌تی تیمی كۆمارییه‌كان له كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن، له نامه‌یه‌كدا بۆ تره‌مپ داوایان كردبوو كه: "بوونی سەربازه‌كانی ئێمه لە ئەڵمانیا، نه‌ك ته‌نیا له ئه‌وروپا، به‌ڵكو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاش له خزمەت بەرژوەندییە ستراتیژییەکانی ئه‌مریكادایه. چونكه له‌و شوێنانه دەسەڵاتی وڵاتانی چین و رووسیا لە په‌ره‌سه‌ندنه".
هه‌روه‌ها به‌ر له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كۆمارییه‌كان، ئیلیەت ئێنگل، سەرۆکی كۆمیته‌ی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنه‌ران و سیناتۆر بۆب مێنیندێز له ئه‌نجومه‌نی پیران، پرۆژه یاساییه‌كان پێشكه‌ش كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی تره‌مپ 9 هەزار و 500 سه‌ربازی ئەمەریکی له ئه‌ڵمانیا بكشێنێته‌وه.
پاش بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، وەزیرانی ده‌ره‌وه‌ی و به‌رگری ئەڵمانیا و هه‌روه‌ها سكرتێری ناتۆ نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ربڕی.
Archive
-
▼
2020
(426)
-
▼
July
(135)
- تره‌مپ داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
- تره‌مپ داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده...
- ئهمریكاو ئورووپا داوای ئازادكردنی خێرخوازێك له ت...
- گرژییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا
- هه‌نگاوێكی به‌نرخی دیكه بۆ خزمه‌تی زمانی كوردی له...
- له زانكۆیه‌كی ئه‌مریكا زمانی كوردی ده‌وترێته‌وه
- د. نه‌جمه‌دین: ئێمه نه‌ماهێشت داعش كه‌ركووك داگیركات
- ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌شكێنن
- له فه‌یسبووكه‌كه‌ت ئه‌م بژارده‌یه زیاد بووه
- پرسی كورد‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكا
- دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ بێ ئاهەنگ دەبێت
- ڕه‌وره‌وه‌ی مێژوویان گۆڕی و داوا ده‌كه‌ن كورد له‌س...
- كورۆناو تاوانه‌كانی داعش
- دوایین رێبه‌ری مافی مه‌ده‌نیی ره‌شپێسته‌كان كۆچی د...
- په‌یامی رێبه‌ری مافی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌مریكا بۆ ك...
- په‌یامی جۆن لوێیس بۆ خه‌ڵكی كوردستان:
- توركیا چه‌كداره ئیسلامییه‌كانی له سوریا بۆ لیبی گ...
- چه‌ند كۆمانیاو لایه‌ن به تاوانی هاوكاری داعش رووب...
- No title
- نزیكبوونه‌وه له دواین قۆناغی تێكشكانی كوڕۆنا
- هاتنی ڤاكسێنی كوڕۆناو دژایه‌تی میسر له‌گه‌ڵ توركیا...
- میسر له لیبی رووبه‌رووی توركیا ده‌بێته‌وه
- هۆكاری شه‌ری نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان
- شكه‌ستی هاوپه‌یمانانی ئێران له نهتهوهیهكگرتوه...
- ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان لە جەنگ نزیک دەبنەوە
- هه‌وڵه‌كانی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش شكستیان...
- مسته‌ر كورد: تاكوو ێبازی قاسملوو زیندوو بێ سیاسه‌ت...
- روسیا‌و سوریا له حه‌له‌ب تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیا...
- ئه‌مریكا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسێنی كۆرۆنا پاره‌ی پ...
- كاریگه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر رێکخراوی تەن...
- بۆچی ئێران هیشام هاشمی تیرۆر كرد
- ئه‌مریكا: تا ئه‌و رۆژه‌ی هیشام تیرۆ كرا له لایه‌ن...
- Kurdistan flag flying high in Rhode Island.
- كێشه‌ی كۆرۆناو مه‌ترسی میلیشیای عێراق
- كێشه‌ی كۆرۆناو مه‌ترسی میلیشیای عێراق
- ئا‌ڵمانیا 1 میلیاردی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رف كر...
- كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر بالۆزخانه...
- هاوژینی كیم كارداشیان دەیەوێت ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا
- مارك مهدۆز وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی كۆشكی سپی ده‌ستبه...
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا: لە دوو هەفتەی داهاتودا رێژەی گیا...
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ڤاتیكان دژی كۆرۆنا هاوده...
- تاقیکردنەوەی خوێن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ست پێده‌كات.
- بێرنی سانده‌رز به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆی دێموكراته‌كان...
- چێژنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا
- چینی كۆمۆنیست دژی هۆنگ كۆنگ هه‌نگاوی نا
- به‌رپرسانی ئه‌مریكا داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك ڕه‌چاوی خۆپ...
- ئینتەرپۆڵ گوێ به داواكه‌ی ئێران نادات
- بۆ ده‌رمانی دژه كۆرنا دوای 31 میلیارد دۆلار ده‌كات
- واشنگتن رێگا نادات تاران چه‌ك بكرێ
- رێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات
- شاره‌وانی شاری نیویۆرك ته‌نگیان به پۆلیس هه‌ڵچنیوه
- واشنگتن سپاسی رێكخراوه کوردییه‌كانی رۆژئاڤا و هه...
- ڕاگەیاندراوی هاوبەشی ئەمەریکا و عێراق
- كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس به‌ته‌مان قورسترین گه‌مارۆ ب...
- تره‌مپ به نیاز بوه به هه‌زاران سه‌رباز به‌رێته...
- جۆ بایده‌ن بوه ره‌كابه‌ری سه‌ره‌كی تره‌مپ
- ئێران و چین هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژرادنی ...
- واشنگتن و تاران ئاڵوگۆر به به‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن
- ئاژاوه‌و په‌شێوی له ئه‌مریكا په‌ره‌ی گرتوه
- 3 میلیۆن دۆلار خه‌ڵات بۆ بهگردانی سه‌ركرده‌یه‌كی ...
- وه‌زاره‌تی داد تاوانه‌كه‌ی خستۆته ئه‌ستۆ ئه‌لقاعیده
- گوشاره‌كانی واشنگتن دژی په‌كین په‌ره‌ی گرتوه.
- واشنگتن له دژی كۆرۆنا یارمه‌تی مۆسكۆ ده‌دات
- كۆشكی سپی هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسێنی كۆرۆن...
- ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی تیرۆر له چه‌ند وڵات توره‌یه.
- ساڵی ٢٠١٩ هێزەکانی ئەمەریکا نزیکە به ١٣٠ مەدەنییا...
- تره‌مپ دژی ئێران گوێ به كه‌س نادات
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان ده...
- هه‌نگاوه داراییه‌كانی كۆنگرێس دژی كۆرۆنا گه‌یشته...
- یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه ئه‌مریكا له دژی كۆرۆنا
- كۆرۆنا كێشه‌ی شارهدارهكان و سه‌ۆركی قوڵتر كردۆته...
- ترەمپ هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆی كرده كرده‌وه
- واشنگتن بۆ تێكشكانی كۆڕۆنا یارمه‌تی دارایی پێشكه‌ش...
- جۆو بایده‌ن ده‌بێته تاكه پاڵێورای دێموكراته‌كان ...
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ڤاتیكان دژی كۆرۆنا هاوده...
- ئه‌مەریكا هه‌وڵى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كەشتییە نه‌وت...
- ترەمپ کوشتنی قاسم سولەیمانی و بەغدادی وەکو بانگەشە...
- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: كۆرۆنا برسێتی له‌دوایه
- تره‌مپ له دژی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز هاته ده‌نگ
- كۆرۆنا به‌ربه‌ستی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه...
- رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای پارەی بەپەلە دەکات
- 22 ژن به بڕی دوو ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
- كۆڕۆنا له ئه‌مه‌ریكا به هێزه‌وه سهرههڵدهداته...
- كۆمارییه‌كانی كۆنگرێسیش دژی بڕیارێكی تره‌مپ هاتنه...
- شاره‌وانی شاری نیویۆرك ته‌نگیان به پۆلیس هه‌ڵچنیوه
- كۆشكی سپی: كۆرۆنا به‌رهه‌می كۆمۆنیزمه
- كۆمیسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بۆ ئازادییه‌كانی...
- ئه‌مریكا هاوسۆزی قوربانیانی كۆبانیه
- لێكه‌وته‌كانی كوشتنی ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له...
- تره‌مپ گڵۆڵه‌ی كه‌وتۆته لێژی
- ئه‌مەریكا بۆ شه‌ڕی كۆرۆنا له پێش جیهانه‌وه‌یه
- تره‌مپ یاساكه‌ی بۆ چاكسازی له سیسته‌می پۆلیسدا وا...
- تره‌مپ چاكسازی له سیسته‌می پۆلیسدا ده‌كات
- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان 2 میلیۆن به‌ڵگه‌ی له سه‌ر ...
- تره‌مپ له رۆژی له دایكبوونیدا 14 میلیۆن دۆلاری ك...
- قەدەغەی هاتووچۆ لە فەرەنسا کۆتایی پێدەهێنرێت و ژیا...
- "تاقیكارییه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌سه‌ر مرۆڤ و ئاژ...
- بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا.. رەشپێستێك ده‌بێته سەر...
- كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس بەنیازن قورسترین گه‌مارۆ بخه...
- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ تره‌مپ ناكۆكه
-
▼
July
(135)
Tuesday, July 7, 2020
ئا‌ڵمانیا 1 میلیاردی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رف كردوه
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment