ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
سه‌رئه‌نجام پاڕڵمانی چین سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانیان بەسەر دورگه‌ی نیمچه سه‌ربه‌خۆی هۆنگ کۆنگ دا تێپه‌ڕاند.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس كه‌وتوه، له کۆبوونەوەیەکدا ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی چین یاساكه‌ی په‌سه‌ند كردوه.
پێشتر به‌ره‌ی دێموكرات و چالاكانی جۆربه‌جۆر دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی چینی كۆمۆنیست بوون، چوونكه پێیان وابوو سه‌پاندنی یاساكه ئازادی به‌یان و چالاكی فره‌چه‌شن له هۆنگ كۆنگ بهرتسك ده‌كاته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه حیزبی كۆمۆنیستی چین دایڕشتبوو، به‌ره به‌ره ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆبه‌رێوه‌به‌ری هۆنگ کۆنگ كه‌م ده‌كرێنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاكوو ئێستاش به ته‌واوه‌تی نێوه‌رۆكی یاساكه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ ناره‌زایه‌تیان نیشان داوه‌و دژی یاساكه بوون، له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناره‌زایه‌تییانه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی كۆمۆنیست وتویانه سه‌پاندنی یاساكه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی دورگه‌كه‌و به‌رگرتن به ده‌ستێوه‌ردانی بیانیه‌كانی له كاروباری هۆنگ كۆنگه.
مانگی پێنج، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاماده ده‌كات تاكوو رێوشوێنی توند دژی چین بگرێته‌به‌ر، چونكه چین گوشاره‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ زیاتر كردووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م باسه، لاری كۆدلۆ راوێژكاری ئابوری تره‌مپ رایگه‌یاند:" چین به سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات و دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌مریكا تێچووی ئەو کۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه خوازیارن لە هۆنگ کۆنگ یان چین درێژه به ئەرکەکانیان بده‌ن."
هاوكات کایڵی ماکینانی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ئاشكرای، تره‌مپ سه‌باره‌ت به گوشاره‌كانی چین بۆ سه‌ر هۆنگۆنگ بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه‌و ئه‌مه‌ریكا له‌وه تێناگات كه چۆن ده‌شێ هۆنگ كۆنگ وه‌كو ناوەندێکی ئابووری و بازرگانی بمێنێتەوە ئەگەر چین كۆت و به‌ندی بخاته‌سه‌ر.
مایك پومپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌رده‌وام پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دوورگه‌ی ئۆتۆنۆمی هۆنگ كۆنگ دووپات كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر بێتوو گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه له لایه‌ن چینه‌وه به‌رده‌وام بن ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ی ده‌بێ.
جۆن بۆڵتۆن باڵوێزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و راوێژكاری به‌رێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له دواین په‌رتووكی خۆی دا به ناوی ژووری رووداوه‌كان، باس له سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی تره‌مپ به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كات و له‌م به‌ستێنه‌ش دا پێی وایه بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاڤای كوردستان و پشت كردنه كورد له ناوچه‌كه، وا له جیهان ده‌كات كه چیدی متمانه به دۆستایه‌تی ئه‌مریكا نه‌كه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێ ره‌نگه ئێستا خه‌ڵك بپرسن كه هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی پشتی تێبكات كێ ده‌بێ، ره‌نگه هۆنگ كۆنگ!.
هۆنگ كۆنگ، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی پتر له 7 میلیۆن كه‌سه و یه‌كێكه له دوورگه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی بازرگانی جیهان، له ساڵی 1842 تاكو 1997 له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه داگیركرابوو، به‌ڵام ساڵی 1997 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی درایه‌وه ده‌ست چین، له‌و كاته‌وه خاوه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌كی به‌هێزه له ژێر ناوی "یه‌ك وڵات، دوو سیسته‌م"، به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه پێیانوایه كه حیزبی كۆمۆنیستی چین هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌وڵی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و دوورگه‌یه ده‌دات.
No comments:
Post a Comment