ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكا، كه به كۆنگرێس ناسراوه، 435 ئه‌ندامی هه‌یه‌و پێكه‌وه نوێنه‌رایه‌تی كۆی حه‌شیمه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه له ئێستادا، 326.7 میلیۆن كه‌سه كه له 50 ویلایه‌ت و هه‌روه‌ها واشنتنی پێته‌ختدا ده‌ژین.
ئه‌نجوومه‌نی پیران كه به سێنات ناسراوه له 100 ئه‌ندام پێكدێت كه هه‌ر دوو كه‌س نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تێك ده‌كه‌ن، به‌م جۆره كۆنگرێس به هه‌ر دوو به‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پیران، له 535 كه‌س پێكهاتووه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ویلایه‌ته‌كان بۆ كاری پێویست یان سه‌ردانی گه‌شت و گوزار دێنه ئۆفیس و نووسینگه‌كانی نوێنه‌رانی خۆیان و له پاڵ ئه‌مانه‌شدا، وێرای خه‌ڵكی ئه‌مریكا، گه‌شتیاران به به‌رده‌وامی له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه ده‌چنه نێو بینای كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی له یادوه‌رییاندا تۆماری بكه‌ن.
به‌ڵام له ئێستادا كۆنگرێس رایگه‌یاندووه كه خه‌ڵك ناتوانن به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، تاكو نیوه‌ی دووه‌می مانگی ئایار/ مایۆ بچنه ناو باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس.
كۆنگرێس له رێكه‌وتی 12ی مانگی ئادار دا، به رووی خه‌ڵك داخراو بڕیار بوو كه سه‌ره‌تای مانگی پێنج بكرێته‌وه، به‌ڵام وه‌كو له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هاتووه، واده‌ی كرانه‌وه به شێوه‌ی گشتی بۆ 16ی مانگی پێنج دواخراوه.
له واشنتن، یه‌كه‌مین تووش بوون به كۆرۆنا له رێكه‌وتی 7ی مانگی ئاداردا تۆمار كراوه. ئێستا له‌م شاره، نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و نێوه‌شه‌دا 190 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌ی دانیشتووانی واشنتنی دی سی پایته‌خت 705 هه‌زار و 749 كه‌سه.
No comments:
Post a Comment