ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
وەزارەتی خەزێنه‌داری ئه‌مریكا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ناوه‌ندی به ئامانجگرتنی سەرچاوەی دارایی تیرۆریزم (TFTC)، به تاوانی هاوكاری كردنی دارایی داعش سزای چەند كه‌س و کۆمپانیا له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست داوه.
ناوه‌ندی به ئامانجگرتنی سەرچاوەی دارایی تیرۆریزم (TFTC)، كه هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بستانی سعودی، كوه‌یت، بەحرەین، عەمان، قەتەر، ئیمارات، تێیدا چالاكن، سه‌زایان به‌سه‌ر رێكخراوێكی خێرخوازی له ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌س و سێ كۆمپانیای ئالوگۆری دراو له سوریا‌و توركیادا سه‌پاندوه، له‌به ئه‌وه‌ی هاوكاری دارایی داعشیان كردوه، بۆیه رووبه‌رووی سه‌زای ناوه‌ندی به ئامانجگرتنی سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆریزم بوونه‌ته‌وه.
گه‌مارۆو سه‌زاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر کۆمپانیاکانی "ئه‌لحه‌رام، ته‌واسوول و ئه‌لخالید"دا كه كاریان ئالوگۆری پاره بوه، سه‌پێنراوه.
ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ئه‌م کۆمپانیانە رۆڵێكی گرنگیان له گه‌یاندنی پاره به چه‌كداره‌كانی داعش له سووریا گێراوه‌و سه‌دان هه‌زار دۆلاریان بۆ سه‌ركرده‌كانی داعش سپی كرۆته‌وه."
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌مریكا، داعش له مانگی 4ی ساڵی 2019دا، فه‌رمانی به ئه‌ندامه‌كانی له سووریا كردوه، ته‌نیا له رێگه‌ی كۆمپانیای ئه‌لحه‌رام كاروباری پاره گۆڕینه‌وه بكه‌ن و پێویستی دارایی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، له ساڵی 2018، داعش كۆمپانیای تەواسوول و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی له سووریا‌و ئه‌ورووپا بۆ هێنان و بردنی پاره به‌كار هێناوه، به‌ڵام ده‌زگای (ئه‌لخالید) بۆ ئاڵوگۆری پاره، له هه‌موویان چالاكتر بوه كه له كۆتاییه‌كانی 2016دا وه‌كوو گرنگترین ده‌زگای دارایی داعش كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه.
كه‌سێك به ناوی (عه‌بدولره‌حمان ئه‌حمه‌د ئه‌لڕاوی) له‌ساڵی 2017 له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستنیشان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی له‌نێوان ده‌زگای خالیدی و داعش دا بكات. عه‌بدولره‌حمان، رۆڵێكی چالاكی له هێنان و بردنی پاره‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی سووریا گێڕاوه، به تایبه‌تی له ڕێگا‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه به كه‌سێك له توركیا كه كاری حه‌واڵه كردنی پاره‌ی زۆر بووه له نێوان توركیا‌و وڵاتانی كه‌نداودا. هه‌ر بۆیه گه‌مارۆو سه‌زا ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لڕاویش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مریكا وێرای ئه‌و شه‌ش وڵاته‌ی كه‌نداو پێكه‌وه سزایان خستۆتەسەر ئه‌و کۆمپانیاو کەسایه‌تیانه له توركیا‌و سوریا کە ئه‌مریكا ئه‌وانی به هاوكاری کردنی دارایی و گواستنه‌وه‌ی پاره بۆ داعش و پشتیوانی كردن لە چالاكییه‌كانی داعش تاونبار كردوه، كه كارئاسانیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار دۆلار بگاته ده‌ست سه‌ركرده‌كانی داعش.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، ناوه‌ندی به ئامانجگرتنی سەرچاوەی دارایی تیرۆریزم، سزای خستۆتە سەر ڕێکخراوی خێرخوازی "نەجات"، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه سەید حەبیب ئەحمەد خان كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له ئه‌فغانستان هه‌ڵكه‌وتوه. رێكخراوه‌كه به‌وه تاوانبار كراوه كه پشتیوانی لە چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان دەکات، ئه‌و ره‌وته ئیسلامییه له ئه‌فغانستان بە "دەوڵەتی ئیسلامی خوراسان"، ناوبانگی ده‌ركردوه‌و ناسراوه. له دیدی ئه‌مریكاوه به‌م جۆره رێكخراوكه كه‌ڵكی خراپی له نیازپاكی یارمه‌تی و پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرتوه.
پاش به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ده‌رباری ئه‌و سه‌زایانه، مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ نراوە هۆشدارییەکی پتر بەو کەسایەتی و لایه‌نانه ده‌دات كه پشتیوانی ماڵی و دارایی له ڕێکخراوە تێرۆرستییەکان دەکەن."
به پێی بڕیاره‌كه، كۆی ده‌سمایه‌و دارایی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه له ئه‌مریكا ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گیرێ، هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی ئه‌مریكایی له‌مه‌ودوا بۆیان نیه مامه‌ڵه‌و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا بكه‌ن.
No comments:
Post a Comment