له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گه‌مارۆی ئابووری بۆ سه‌ر ئێران، كه له ژێر ناوی زۆرترین گوشار به‌ڕێوه ده‌چێت، داواکاری گشتیی فیدراڵی ئەمەریکا، له دادگای واشنتن، سکاڵایەکیان تۆمار کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له رووی یاساییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر چوار كەشتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران، بۆ ڤەنزوێلا بگرن.
ئه‌و پاپۆرانه كەشتییانە سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێرانن بۆ ڤەنزوێلا له ئه‌مەریكای لاتین، كه وڵاته‌كی هاوپه‌یمانی تارانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مەریكا تەواوی توانا دیپلۆماسییه‌كانی خۆی به‌كارهێناوه تاكوو سەرۆکی وڵاته‌كه، نیکۆلاس مادۆرۆ له‌سه‌ر كار لابه‌رێ، كه له ساڵی 2013 به دواوه پاش مردنی هۆگۆ چاڤێز به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له‌سه‌ر كاره‌و جێگه‌ی گرتۆته‌وه، ناوبراو تاكوو ئێستاش بە ده‌سه‌ڵاتی كۆمیونیستی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌بات.
گه‌یشتنی چوار كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران له مانگی پێنج‌دا، وه‌كوو سه‌ركه‌وتنێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی مادۆرۆ ئه‌ژمار دەكرێت، چونكه سوته‌مه‌نی و وزه له ڤەنزوێلا، به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مەریكاوه زۆر كه‌میكردووه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه كه گه‌مارۆ و گوشاره‌كانی ئه‌مەریكا كار ناكاته سه‌ر پەیوه‌ندی قووڵ و دۆستانه‌ی تاران و كاراكاس.
ڕوون نییه كه تۆماركردنی ئه‌و سكاڵایه ده‌توانێ رێگا خۆشكه‌ر بێ بۆ ئه‌وه‌ی واشنتن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كەشتییانەدا بگرێ یان نا.
خوان گوایدۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، كه سه‌رۆكی پەرلەمانی وڵات بوو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه رووبه‌ڕووی مادۆرۆی سه‌رۆك كۆماری وڵات بووەته‌وه و دژ به‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرتووەتە‌وه، وه‌ستاوه‌ته‌وه.
قه‌یرانه‌كه له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته و له سه‌ره‌تای ساڵی پاره‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه. پەرلەمانی وڵات له 10ی مانگی 1ی 2019، ئاكامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه، كه له 20ی مانگی پێنجی 2018دا پێكهێنرابوو، تێیدا نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا، بەڵام پەرلەمان هه‌ڵبژارنه‌كه‌ی به بێ بایه‌خ له قه‌ڵه‌مدا و ئاكامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و خوان گوایدۆی وه‌كوو سه‌رۆكی وڵات ناساند.
دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پەرلەمانی ڤەنزوێلا، له ئه‌مەریكای لاتین، وڵاتانی ئارژانتین (ئەرجەنیتن)، بەرازیل، چیلی، كۆلۆمبیا، كۆستاریكا، ئێكوادۆر، گواتیمالا، هێندوراس، پاناما، پێرو، پاراگوای، پشتیوانی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنیان كرد.
هه‌روه‌ها له ئەوروپاش، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، پۆرتوگال، دانیمارك، نەمسا، سوید، هۆڵەندا، رایانگەیاند، كه نیكۆلاس مادۆرۆ ماوه‌ی 8 رۆژ مۆڵه‌تی هه‌یه تاكوو هه‌ڵبژرادنێكی ئازاد به‌ڕێوه‌به‌رێ، ده‌نا وه‌كوو سه‌رۆكی ڤەنزوێلا شەرعیەتی نامێنێ. پاش تێپه‌ڕینی ئه‌و ماوه‌ش، ئه‌و وڵاتانه رایانگه‌یاند كه لەمەودوا خوان گوایدۆ وەك سەرۆكی كاتی ئەو وڵاتە بەفەرمیی دەناسن.
ئه‌و كات بەرهەڵستكارانی حكومەتی ڤەنزوێلا باسیان لەوە دەكرد كه هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2018 دێموكراتیك نه‌بووه، دوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەكانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته، خوان گوایدۆی سەرۆكی ئۆپۆزسیۆن، خۆی وەك سەرۆكی كاتی وڵات ناساند، ئەمەریكا یەكەم وڵات بوو كه پشتیوانی لێ‌كرد. دواتر هه‌ر یه‌ك له ئوسترالیا و كه‌نه‌دا پشتیوانی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكایان كرد.
پاشان یه‌كیه‌تیی ئەوروپاش پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی كاتی خوان گوایدۆ كرد.
له به‌رانبه‌ردا وڵاتانی، ئێران، توركیا، سووریا، چین، رووسیا، بۆلیڤیا، كوبا، پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤەنزوێلا بوون و هه‌ن.
ڤه‌نزوێلا ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌مەریكای باشوورە و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌سه. له‌و رێژه‌یه‌ش پتر له 3 ملیۆن كه‌سیان ئاواره و ماڵ به كۆڵن.
95%ی داهاتی وڵاته‌كه له رێگای فرۆشتنی نه‌وت به‌ده‌ست ده‌هێنرێت، هه‌نووكه به هۆی سه‌ره‌رۆیی ده‌سه‌ڵاتداران ئابووری وڵات لاوازه و هه‌ژاریه‌كی بێ‌سنوور باڵی به‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌دا كێشاوه.
No comments:
Post a Comment