كوردستان ٢٤\ واشنگتن
رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ناتۆر بێرنی سانده‌رز ی ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵ، له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كه وه‌كوو كه‌سی سه‌ربه‌خۆ كاری ده‌كرد تاكوو ببێته به‌ربژێری حیزب بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ڵبژاردنی ٢٠٢٠ دا، ده‌ستی له كێبه‌ركێی حیزبی هه‌ڵگرت و كشایه‌وه. به‌م جۆره به ته‌واوه‌تی رێگا خۆش ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی جۆو بایدن جێگری سەرۆکی پـێشووی ئەمەریکا، وه‌كوو پاڵێوراوی دێموکراتەکان، بێته مه‌یدان تاكوو له مانگی ١١دا ڕووبەڕووی تره‌مپ له حیزبی كۆماری ببێتەوە.
جۆو بایده‌ن جیا له‌وه‌ی پێشتر سیناتۆر‌و هه‌روه‌ها ماوه‌ی ٨ سالیش جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بوه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له خاوه‌نانی بیرۆكی دابه‌ش كردنی عێراق بۆ ٣ هه‌رێمی، كوردی، سوننه‌و شێعه‌یه‌و به دۆسته‌كی نزیكی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ش ناسراوه.
بێرنی سانده‌رز روو به لایه‌نگرانی رایگه‌یاند كه سەرکەوتنی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵێوراوی دێموکراتەکان کارێکی ئاسان نیه. سانده‌رز سه‌باره‌ت به جۆو بایدن وتی: "بایده‌ن مێرخاسه‌و زۆر بەڕێزەو هاوكاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی لە بیروبۆچوونە پـێشکەوتووخوازەکانماندا بەرەو پـێشەوە هه‌نگاو بنێین."
جۆو بایدن ده‌سبه‌جێ له رێگای تویته‌ره‌وه، سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بێرنی هاوحیزبی كرد‌و بۆی نووسی:"ئێمە دەزانیین ئەم بڕیارەت چەند قورسە، بەڵام بەرژەوەندی وڵاتەکەو پـێویستی بردنه‌وه له تره‌مپ، كاری له پێشینه‌مانه. بۆیە ئێمە ستایشی تۆ ده‌كه‌ین. بەڵام دەمانەوێت بزانی كه ئێمە لەگەڵدا كار ده‌كه‌ین. گوێت لێ دەگرم. وەک چۆن دەڵێیت، من نا، ئێمە."
بایدن داوای كرد له سانده‌رزو لایەنگرانی کە زۆربەیان لاو‌و خوێندکارن، پشتیوانی لێبكه‌ن. بێرنی به كه‌سێكی مه‌یله‌و چه‌پ ده‌ناسرێ و له هه‌وڵه‌كانی دا پتر پێداگری له‌سه‌ر باشتر كردنی كه‌رتی ته‌ندورستی و باج وه‌رگرتنی پتر له كارگه‌و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌كردو خوازیار بوو كه ده‌وڵه‌ت خزمه‌تگوزاری پتر له ئه‌ستۆ بگرێ به تایبه‌ت له كه‌رتی له‌شساخی دا. ناوبراو له هه‌ڵبژاردنی حیزبی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ٢٠١٦داش به‌شداری كرد‌و دوایه حیزبی دێموكرات هه‌لاری كلینتۆن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ململانێ هه‌ڵبژاردنه‌كه دیاری كرد كه له ئاكام دا تره‌مپ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی برده‌وه‌و بوه سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر چوار ساڵێك جارێك به‌رێوه‌ده‌چێ و كه‌سیش بۆ نیه له دوو ده‌وره پتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێ ئه‌مه‌ش ده‌ستوووری وڵات یه‌كلایی كردۆته‌وه.
به‌ڵام تاكوو ئێستا دیار نیه كه له مانگی ١١ دا ، قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگا ده‌دات هه‌ڵبژاردن وه‌كوو جاران به‌رێوه بچێ یان نا؟، چوونكه هه‌نووكه كۆی كۆروو كۆبوونه‌وه بۆ كێبه‌ركێی هه‌ڵبژردن له سه‌رتاسه‌ری وڵات به هۆی مه‌ترسی و قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه راگیراوه.
تاكوو ئێستا، له ئه‌مەریكا، نزیك به ٤٣٥ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ده‌وروبه‌ری 2٤ هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردوه‌كانیش له ١٥ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕوه.
چاوه‌دێران درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه‌و داڕمانی ئابوری ئه‌مریكا به زیانی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠ دا لێكده‌ده‌نه
No comments:
Post a Comment