Archive

Sunday, July 5, 2020

له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ ملیۆنان كه‌س كاریان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی ئاداری رابردوودا، رێژه‌ی بێكاری له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ هۆی كۆرۆناوه به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و 3 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س كاریان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ هه‌فته‌ی چواره‌می مانگی ئاداردا ژماره‌ی بێكاران دوو هێنده‌ زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 6 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی كار له‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ تا دێت زیاتر رێژه‌ی بێكاری به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش به‌ گورزێكی زیانبه‌خش بۆ ژێرخانی ئابووری ئه‌مه‌ریكا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

تا ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌مه‌ریكا 231 هه‌زار و 983 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌، 8 هه‌زار و 833 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 5 هه‌زار و 423 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

No comments: