Archive

Sunday, July 5, 2020

واشنگتن سپاسی رێكخراوه‌ کوردییه‌كانی رۆژئاڤا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

واشنگتن سپاسی رێكخراوه‌ کوردییه‌كانی رۆژئاڤا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن


ئه‌مرۆ ولیام ڕۆبەک چێگری نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی د‌ژی داعش، له‌ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە حەسەکە وتی:" به‌ ناوی ئه‌مریكاوه‌ سپاسی هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و  ژه‌نه‌راڵ مەزڵوم كوبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دێموکرات ده‌كه‌م، له‌ هه‌مبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێكه‌وتنی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان. سپاسی هێزه‌ کوردیـیەکانی سوریا ده‌كه‌م كه‌ هه‌نگاوێكی قورسیان نا بۆ ئەو بەرەوپـێشچوونەی هەتا ئێستا بەدەستیان هێناوە. هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكه‌وتنی دهۆك له‌ ساڵی ٢٠١٤دا، گه‌یشتونه‌ته‌ چه‌ند رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی و له‌م به‌ستێنه‌دا هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌ ده‌هاوێژن."
نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ی قسه‌كانی دا باسی له‌وه‌ش كرد دوو لایه‌نی كوردی به‌ هه‌ستیاریی و به‌رپرسانه‌ وتووێژەکانیان ئەنجام داوەو نه‌شیشارده‌وه‌ كه‌ کاری زۆر ماو بۆ ئه‌وه‌ی لە داهاتوودا ئەنجامی بدەن. ناوبرو هیوای خواست ئەم بەرەوپـێشچوونە ببێتە بنەمایەک بۆ پێكهاتنی وتووێژی به‌رینتر تاكوو گشت پـێکهاتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگرێتەوە.
شیاوی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كه‌ له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا،  ئەنجوومەنی نشتیمانی کوردی لە سوریا و پارتی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی کورد ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان خوێنده‌وه‌ كه‌ تێیدا له‌سه‌ر یه‌كریز كورد له‌ سوریا پێداگریان كرده‌وه‌و رێكه‌وتنه‌كه‌یان به‌ ده‌سكه‌وثه‌كی مێژوویی بۆ كوردو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریا له‌ قه‌ڵه‌م دا.

No comments: