جۆ بایدن كه ئێستا رهكهبهری تره‌مپ ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020ی ئه‌مریكا، له په‌یامێكی ڤیدیۆیی دا، هێرش ده‌كاته سه‌ر تره‌مپ و پێیوایه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی ئه‌و له هه‌مبه‌ر وڵاتی چین وای كردووه ئه‌مریكاییه‌كان به گیانی خۆیان باجی شكسته‌كان بده‌ن.
بایدن پێیوایه راستییه‌كی تاڵه و حاشای لێناكرێ كه تره‌مپ زانیارییه‌كانی پسپۆڕانی تەندروستی و بنكه‌و ناوه‌نده‌كانی هەواڵگری وڵاتی له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتگوێ خستووه و له به‌رانبه‌ردا، متمانەی بە ڕێبەرانی چین كردووه، ئه‌مه‌ش له هه‌موو رووێكه‌وه زیانی زۆری به ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه.
تره‌مپ وه‌كو خوی هه‌میشه‌یی خۆی، له رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرهوه، هه‌ر زوو وه‌ڵامی لێدوانه‌كان و ره‌خنه‌كانی بایده‌نی دایه‌وه. تره‌مپ بایده‌نی جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکاو ڕه‌كه‌به‌ری ئێستای بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020 بە لاواز و بێ توانا ناو ده‌بات و به‌ڵگه‌شی بۆ ئه‌م قسانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 2009دا كاتێك ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بڵاوبۆته‌وه، 17 هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا گیانیان له ده‌ستدا و له‌و كاته‌ش دا ئۆمابا و بایدن كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌مه‌ریكا بوون.
تره‌مپ له تویته‌كه‌ی دا باس له‌وه ده‌كات كه سه‌رۆكی ئه‌و كات و جێگره‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوون، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و مردنی ئه‌و 17 هه‌زار كه‌سه‌ی به هۆكاری بێ توانایی ئه‌وان ناوبردووه.
كۆڤید19 له كۆتایی ساڵی 2019دا، له شاری ووهانی چین بڵاووبووههوه، دواتر پەتاکە پتر له 200 وڵاتی دونیای گرته‌وه‌و تاكوو ئێستا له ئاستی جیهانی دا پتر له 2 میلیۆن و 422 هه‌زار كه‌س تووش بوون و له‌م بازنه‌دا 627 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌و نزیك به 166 هه‌زار كه‌سیش مردوون.
له ئه‌مریكاش نزیك به 772 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و زێده‌تر له 69 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌وه. پتر له 41 هه‌زار كه‌سیش مردوون.
No comments:
Post a Comment