سه‌رۆكی ئه‌مریكا: لە دوو هەفتەی داهاتودا رێژەی گیان لە دەستدان ده‌گاته به‌رزترین ئاست.
تاوەکو ئێستا له ئه‌مریكا پتر له ١٤٢٠٠٠ كه‌س گیرۆده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پتر له ٢٥٠٠ کەسیش له‌به‌ر ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، رووبەڕووی نەخۆشییه‌ك بووینه‌ته‌وه كه جیهانی داگرتوه‌و پێشتر وێنه‌ی نه‌بوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه ئه‌گه‌ر ده‌ستوبرد نه‌كه‌ن ره‌نگه پتر له ٢ میلیۆن له ئه‌مریكا به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیان له ده‌ست بده‌ن.
تره‌مپ ئاشكراشی كرد كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی واكسێنی چاره‌سه‌ری په‌تاكه به‌رده‌وامه‌و و هاوت بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە قەدەخەی هاتووچۆ و كۆرۆ كۆبوونه‌وه‌ی تاكوو كۆتایی مانگی ٤ درێژ كرده‌وه.
له پاڵ ئه‌مانه‌دا، سه‌رۆك هۆشداری دا‌و رایگه‌یاند كه لە دوو هەفتەی داهاتودا رێژەی گیان لە دەستدان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ئه‌مریكا ده‌گاته به‌رزترین ئاست.
هەروه‌ها دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ نەخۆشییە هەستیارییەکان و ئه‌ندامی تیمی كۆشكی سپی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رایگەیاند، ئەگەری هەیە له ئه‌مریكا تاكوو ٢٠٠ هەزار کەس بە هۆی کۆرۆناوە بمرن، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌نگاوێك نه‌نێین و كارێك نه‌كه‌ین بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
فاوچی وتیشی كه كاری ئه‌وان به‌رگرتنه به روودانی ئه‌و دۆخه، هه‌ر بۆیه داوای له خه‌ڵكی ئه‌مریكا كرد بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مه‌ترسی كۆرۆنادا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە ماڵه‌كانیان بمێننەوە.
No comments:
Post a Comment