رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 13ی مانگ، لە لایەن وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری هه‌ر دوو وڵاتی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان، له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌وه پشتڕاستیان كرده‌وه كه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیاندا هاتووەته ئاراوه.هەردوو لایه‌ن یه‌كتری به ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، 4 سەربازیان کوژراوە و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا باسی له‌وه كردووه ئازەربایجان بە قومپاره‌ی 82 ملیم لە ناوچەی تاووشی داوە، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تۆپبارانه‌ش دوو پـۆلیسی سنوور پارێزیان بریندار بوون كه برینه‌كانیان قورس نیه. شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌یه‌ك رووی داوه كه 300 کیلۆمەتر له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ دووره.
ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان لەدوای هه‌ڵوه‌شانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، سه‌ربه‌خۆی خۆیان راگه‌یاند، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تاكو ئێستا پێكه‌وه ناكۆكن. ئه‌و ناته‌بایه‌ش كاتێك ته‌شه‌نه‌ی كرد كه هه‌رێمی شاخاوی قه‌ره‌باغ كه زۆرینه‌یان ئه‌رمه‌نین، جیابوونه‌وه‌یان له ئازه‌ربایجان راگه‌یاند.
ئه‌و كات به هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی قه‌ره‌باغه‌وه كه له لایه‌ن ئه‌رمه‌نیاوه پشتیوانی لێكرا، شه‌ڕ و پێكدادانی خوێناوی له نێوان هەردوو وڵات هاته ئاراوه.
پێشتریش له مانگی 4ی ساڵی 2016دا، له قه‌ره‌باغ شه‌ڕو پێكدادان له نێوان ئه‌رمه‌نیا و ئازه‌ربایجان هاته ئاراوه، ده‌یان كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه.
شه‌ڕی نێوان دوو وڵات له مانگی 2ی ساڵی ١1988دا ده‌ستی پێكرد و تاكو مانگی پێنجی ساڵی 1994 درێژه‌ی كێشا، له ئاكامدا 20 له سه‌دی خاكی ئازه‌ربایجان و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی كوێستانی قه‌ره‌باغ داگیر كرا، له‌و شه‌ڕه‌دا پتر له 35 هه‌زار كه‌س كوژران و نزیك به 1 ملیۆن كه‌س ئاواره و ماڵ به كۆڵ بوون.
له ئاكام دا، ساڵی 1994 هەردوولا به هاوكاری و نێوەندگیری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئەوروپا، رووسیا، فەرەنسا و ئه‌مەریكا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند.
No comments:
Post a Comment