وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له رێگەی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه ئاشكرای كرد، به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی راگه‌یاندووه، كه ساڵی 2019، وڵاتانی ئێران، سوریا، کۆریای باکوور، کوبا و ڤەنزوێلا وه‌كو پێویست له رووبەڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆدا هاوكاری ئه‌مەریكایان نه‌كردووه، چەند زانیارییەكیش لەبارەی ئەو وڵاتانە بڵاودەكاتەوە و بە ھاوكاریكردنی تیرۆر تۆمەتباریان دەكات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووه، "سوپای پاسدارانی ئێران راستەوخۆ له کاری تیرۆریستی و کوشتنی هاووڵاتییانی ئه‌مەریكی به‌شداری کردووە، ئه‌وان بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانیان له‌م مه‌یدانه‌دا، له فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه‌ڵكیان وه‌رگرتوه‌و سوپای قودس له جێبەجێکردنی ئه‌و كاره تیرۆرستییە نێودەوڵەتییەكان رۆڵێكی باڵایان هه‌بووه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوە "كۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 2019 گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆر بووه له جیهان، به‌رده‌وام پشتیوانی له حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپەكانی چەكدارەكانی فه‌له‌ستی و شیعەکانی عێراق، بزووتنەوەی نوجەبا، عەسائیب ئەهلی حەق و چه‌ند گرووپێكی دیكه كردووه".
لە به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا سه‌باره‌ت به سووریا ئاماژە بەوەكراوە "رژێمی ئەسەد داكۆكی سیاسیی و سه‌ربازی لە گرووپە تیرۆرستییەکان كردوه. هه‌روه‌ها حكومەتی سووریا كاری بۆ دابینكردنی چەک بۆ حیزبوڵڵا كردوه. له ساڵی رابروودا سیاسەتی بەشار ئەسەد، وایكردووە حیزبوڵڵای لوبنانی و ئێران گەشە بكەن. له هه‌مانكاتدا ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی نه‌یاران و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر گشت سووریادا، پشتیان بەهێزه بیانی و ده‌ره‌كییه‌كان به‌ستووه. له‌م بازنه‌دا تاكوو ئێستاش به ره‌زامه‌ندی به‌شار ئه‌سه‌د ئەو چەکدارانەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە له سوریا پاڵپشتی دەکرێن له کارەکانیان لەو وڵاته به‌رده‌وامن".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، کۆریای باکوور به‌وه تۆمەتبار ده‌كات، چوار کەسی خه‌ڵكی ژاپۆنی داڵدەداون، كە بە رفاندنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن لە ساڵی 1970دا تۆمەتبارن. هه‌روه‌ها تاكوو ئێستا چارەنووسی 12 كه‌سی دیكه‌ی خه‌ڵكی ژاپۆن دیار نییه کە لە ساڵانی حەفتا و ھەشتاكانی سەدەی رابردوو رفێندراون.
دەربارەی ڤەنزوێلا،وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە "نیکۆلاس مادۆرۆ به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكردوه، له ناو وڵاته‌كه رێگری له بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كردوه"، هاوكات وەزارەتی دادی ئه‌مەریكاش مادۆرۆو چەند كاربه‌ده‌ستێكی پێشوتری رژێمی كاراكاس بە بازرگانی کردنی ماددە هۆشبەرەکان و كاری تیرۆریستی تاوانبار ده‌كات.
No comments:
Post a Comment