ره‌حیم ره‌شیدی \ واشنگتن
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه دزه‌یان پێكراوه، بڕیاره ٢٠٠ ئامێری هه‌ناسه‌دان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راده‌ستی رووسیا بكرێت.
ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دان له ولایه‌تی كالیفۆرنیای دروستكراون و تاكوو رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌توه، ٥٠ دانه‌یان راده‌ستی ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی له مۆسكۆ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره كه ١٥٠ دانه‌ی دیكه‌ش له‌و ئامێرانه، به‌ر له كۆتایی مانگی ٥، ئاماده بكرێن و دواتر راده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی رووسپا بكرێت.
جێگای سه‌ره‌نجه، له كاتێكدا هیچ هاوكارییه‌كی له‌شكری له نێوان روسیا‌و ئه‌مریكادا نیه، لێ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئامێره‌كان له فرۆكه‌ی سه‌ربازی كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێت. به گوێره‌ی یاساكانی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا هه‌موو هاوكارییه‌كی سه‌ربازی له نێوان واشنگتن و موسكۆدا، رێگه‌پێنه‌دراوه.لێ سه‌باره‌ت به‌م پرسه باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌و ئامێرانه بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه‌و ناچێته چوارچێوه‌ی هاوكاری له‌شكری.
ئه‌م هاوكاریانه‌ی ئه‌مریكا بۆ رووسیا له كاتێدایه كه کۆشکی سپی هەڕەشەی سزا و گه‌مارۆ سەپاندن به‌سه‌ر چین دا دەکات. واشنتن، پەكین به‌وه تۆمەتبار دەکات، رێگای داوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو ببێتەوە و زانیارییەکانی لەو بارەوە شاردۆته‌وه. تره‌مپ پێی وایه پچرانی گشت پەیوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی چین وا ده‌كات و به‌م هه‌نگاوه‌ش ئه‌مەریكا بڕی ٥٠٠ ملیار دۆلار قازانج ده‌كات.
كۆڤید١٩، له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا، له شاری ووهانی چین بڵاووبوو‌ه‌وه، دواتر پەتاکە پتر ٢٠٠ وڵاتی دونیای گرته‌وه، تاكو ئێستا له ئاستی جیهانی دا پتر له ٤ میلیۆن و ٧١٥ هه‌زار كه‌س تووشبوون، له‌م بازنه‌دا پتر له ١ میلیۆن و ٧٣٦ هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روها نزیك به ٣١٣ هه‌زار كه‌سیش مردوون.
لە ئەمریکا زێده‌تر له ١ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، زیاتر لە ٨٩ هەزار کەسیش بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
له رووسیاش پتر له ٢٧٢ هه‌زار كه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و پتر له ٢٥٠٠ كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
No comments:
Post a Comment