Archive

Sunday, July 5, 2020

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی ئەمەریکا و عێراق

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی ئەمەریکا و عێراق 

ره‌حیم ره‌شیدی \ واشنگتن

له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکەوتنی ستراتیژی ساڵی ٢٠٠٨ی نێوان هەر دوو وڵات، وتووێژ ی نێوانمان له‌ رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس ئه‌نجام درا. عەبدولکەریم هاشم مستەفا، گەورە بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەیڤد هێڵ  بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بۆ کاروباری سیاسی، سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکانیان کرد. له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی وه‌كوو ئاسایش، نەهێشتنی تێرۆرزم، ئابوری، وزە، بابەتە سیاسیـیەکان و پەیوەندیـیە كولتوورییه‌كانی نێوان هەر دوو وڵات ئالۆگۆری بیرورا كرا.
هەر دوو وڵات جارێکی دیکە جەخت له‌سه‌ر ئەو پـرنسیپانەی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ لە دووتوێی ڕێکەوتننامەی ستراتیژی لەسەری ڕێکەوتوون و ئەوانەی لە یاداشتنامە دیپـلۆماسیـیەکان و نامەکانی عێراق بۆ ئەنجومەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەیان پـێکراوە لە نامەی ژمارە (S/٢٠١٤/٤٤٠) لە ٢٥ی مانگی ٦ی ٢٠١٤و نامەی ژمارە (S/٢٠١٤/٦٩١) لە ٢٠ی مانگی ٩ی ٢٠١٤. 
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ کە ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرێت، لە یەکپارچەیی خاکەکەی و لەو بڕیارانه‌ی گرێدراوی  دەسەڵاتی یاسادانەرو جێبەجێکاری عێراقن. 
سەبارەت بە پرسگه‌لی ئابوری و وزە، هەر دوو وڵات له‌وه‌ تێده‌گه‌ن، له‌به‌ر په‌تای كۆڤید١٩و دابه‌زینی نرخی نه‌وت  عێراق ڕووبەڕووی چ گرفتێکی زۆری ئابوری بۆته‌وه.‌ 
هەر دوو لا قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد پـێویستە عێراق له‌ بواری ئابوری دا چاکسازی بنەڕەتی بکات. ئه‌مریكا تاوتوێی ناردنی ڕاوێژکارانی ئابوری بۆ عێراق کردوه‌، تاكوو ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق کار بکەن لە پـێناو یارمەتیدانی بۆ زیاد کردنی پشتیوانی له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا له‌ پێناو هەوڵەكانی چاکسازی حکومەتی عێراق، لەم باره‌وه‌ ئەو پشتیوانیانەی لە لایەن بنكه‌و بونیاده‌ ماڵییه نێودەوڵەتیـیەکانەوە پـێشکەش دەکرێن له‌ پێناو دەست پـێ کردن بە به‌رنامه‌ی چڕی چاکسازی گەورەی ئابوری.
هەر دوو حکوومەت تاوتوێی به‌ڕێوه‌بردنی پـرۆژەی وەبەرهەمێهانیان له‌   کەرتی وزە و بوارەکانی دیکەدا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمپانیا جیهانیـیەکانی ئه‌مریكا بەشدار  له‌ وه‌به‌رهێنان بەو مەرجەی بارودۆخەکە بۆ کار کردن گونجاو بێت.
سەبارەت بە پرسه‌ سیاسیـیەکان، ئه‌مریكا لە پاڵ عێراقدا دەبێت، لە ڕێگەی هاوکاری پتەوی دوو قۆڵی لە بواری ئاسایش و سیاسیی، هه‌روه‌ها لە ڕێگەی پشتیوانی کردنی عێراق و حکومەتە نوێـیەکەی.
هەر دوو وڵات جەخت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر گرینگی یارمەتیدانی عێراق لە جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی حکومەت و چاکسازیـیەکانی بە شێوەیەک خواستەکانی خەڵکی عێراق وه‌دیبێنێت، وەکوو هەوڵە مرۆیـیەکان، گەڕاندنەوەی سەقامگیری، سەر لە نوێ بونیادنانەوەی وڵاتەکەو ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ئازاد، ڕەواو خاوێن.
ئه‌مریكا  جەخت ده‌كاته‌وه بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێو دەوڵەتیـیەکانی پـشتیوانی بەردەوام له‌ ئامادەکاریـیەکان عێراق ده‌كات بۆ هەڵبژاردنەکان و هەوڵەکان بۆ پشتیوانی کردن لە سەروەری یاسا، مافەکانی مرۆڤ، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و کارئاسانی بۆیان، بە تایبەتی ئه‌و پێكهاتانه‌ی لە لایەن داعشەوە بۆ له‌ ناوبردنیان کرانە ئامانج.
سەبارەت هاوكاری له‌ بواری ئاسایش، هەر دوو وڵات ئەو بەرەوپـێشچوونە دەبینن كه‌ لە نەهێشتنی هەڕەشەکانی داعش دا وه‌دیهاتوه‌، بۆیە لەسەر ڕۆشنایی ئەمە، ئه‌مریكا لە ماوەی چەند مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت لە کەم کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی لە عێراق، هاوكات له‌ باره‌ی شێوازی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌مێنه‌وه‌ وتووێژ لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام دەدات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ هەر دوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌ن جه‌خت‌ له‌سه‌ر  پەرە پـێدانی پێوه‌ندی له‌ بواری ئاسایش دا ده‌كه‌نه‌وه‌.
هەروەها ئه‌مریكا هەوڵ نادات به‌ شێوه‌ی دایم بنکەیەکی سه‌ربازی لە عێراق، یان بە بەردەوامی هێزی لەشکری لەوێ هه‌بێت، هەر وەک چۆن لە  چوارچێوه‌ی ڕێکەوتننامەی ستراتیژی ساڵی ٢٠٠٨دا هاتووە کە هاوکاری ئه‌منی لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی هەر دوو لا ده‌بێت.
حکومەتی عێراق لای خۆیەوە بەڵێن ده‌دات سەربازانی هاوپەیمانان و  شوێنی‌ مانه‌وه‌یان له‌ عێراق بپارێزێت، ئەمەش له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نێودەوڵەتی و ئەو ڕێکەوتنانەی لە نێوان هەر دوو وڵاتدا دێته‌ ئاراوه‌.
لەسەر ئاستی ڕۆشنبیری، هەر دوو حکومەت تاوتوێی ئەو به‌رنامه‌یان کرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەرشیفی بایه‌خداری سیاسیی بۆ حکومەتی عێراق،  هه‌روه‌ها هەوڵدان بۆ پەرەپـێدانی توانای زانکۆکانی عێراق. هەر دوو لا قسه‌یان له‌سه‌ر گەڕاندنەوەی ئاسەوارە مێژوویـیەکان و ئەرشیفی حیزبی بەعسی عێراق كرد.
هەر دوو لا جارێکی دیکە جەختیان کردەوە لەسەر گرینگی پێوه‌ندی ستراتیژی نێوانیان و خوازیاربوون بۆ هەنگاو هەڵهێنانی له‌بار بۆ پتەو کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هەر دوو وڵات و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپـێدانی ناوچەکە.
حکومەتی ئه‌مریكا خۆشحاڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌كار بوونی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی، هەل ڕەخساوە بۆ دووپات کردنەوەی هاوپێوه‌ندی لەگەڵ عێراق و پتەو کردنی پێوه‌ندی دوو لایه‌ن. 
هەر دوو حکومەت چاوه‌ڕوانن، له‌ مانگی داهاتوودا، بۆ وتووێژی ستراتیژی سەبارەت بەو بابەتانەی ئاماژەیان پـێکرا، لە میانەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی باڵای هاوهه‌نگاوی، لە واشنگتنی پێته‌خت كۆببنه‌وه‌.

No comments: