جۆ بایده‌ن بوه ره‌كابه‌ری سه‌ره‌كی تره‌مپ
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
جۆ بایدن، جێگری پێشووتری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی له ٧ ولایه‌ت و هه‌روه‌ها واشنگتنی پێته‌خت هه‌ڵبژاردنی به‌رایی به‌رێوه‌چوو، له ئاكام دا توانی ١٩٩١ ده‌نگی پێویست به ده‌ست بهێنێ و به فەرمیی ببێته به‌ربژێری دێموكراته‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی ١١ی ئه‌مساڵ دا، ره‌كابه‌ری تره‌مپ بێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
جۆ بایدن پاش ئه‌وه‌ی به فه‌رمیی بوه به‌ربژێر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠، رایگه‌یاند:"شانازی ده‌كه‌م شانبەشانی یەکێک لە بەتواناترین پاڵێوراوه‌كانی گروپی به‌ربژێره‌كانی حیزبی دێموكرات پێشبڕکێمان كرد، بە شانازییەوە دەڵێم ئێمە یه‌كگرتووانه ده‌چینه ئه‌م هەڵبژاردنەکانەوە."
له ده‌سپێكه‌وه، پتر له ٢٠ كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات، به‌شداری كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بوون، به‌ڵام به‌ره به‌ره‌و پاش كه‌م بوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌میان، خۆیان له كێبه‌ركێ كشانده‌وه.
پاش ئەوەی چه‌ند كه‌س له به‌ربژێره‌كانی پارتی دێموكرات له رێكه‌وتی ٣ی مانگی مارس دا، كه به سێشه‌ممه‌ی مه‌زن ده‌ناسرێ، له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كان كشانه‌وه‌و ئه‌مه‌ش وای كرد كه ده‌نگه‌كانی بایده‌ن له ولایه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان دا هه‌ڵكشان به خۆیه‌وه ببینێ.
به‌ڵام چرای به‌ختی بایده‌ن كاتێك دره‌وشایه‌وه كه سه‌ناتۆری مه‌یله‌و چه‌پ بێرنی سانده‌رس له ماگی ٤دا كۆتایی به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن هێناو پشتیوانی خۆی بۆ بایده‌ن ده‌ربڕی.
جۆ بایده‌ن كه پیاوێكی كۆنه‌كاره له سیاسه‌ت دا و سالی ١٩٤٦ له دایك بوه، به‌ڵێنی داوە ژنێک بۆۆ جێگری خۆی دەستنیشان بکات و ڕەنگە ئەو ژنەش ڕەشپێست بێت.
له ئێستادا، بەگوێرەی دواین راپرسی له ئه‌مریكا، پاڵپشتی دەنگدەران بۆ جۆ بایدن پتره له ترەمپ. ئه‌مه‌ش به هۆی خراپی باری ئابوری و ئه‌و دۆخه‌ی كه كۆرۆنا خولقاندویه‌تی و هه‌روه‌ها خۆنیشاندانه‌كانی دوو حه‌وتووی رابردووش به هۆی كوشتنی پیاوێكی ره‌شپێست، له‌سه‌ر پاڵپشتییه‌كان بۆ بایده‌ن كاریگه‌ر بوه.
No comments:
Post a Comment