Archive

Sunday, July 5, 2020

هاککەران هەوڵی دزینی زانیارییەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن

رۆژی هه‌ینی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ‌و تێیدا هۆشداریی توندی داو رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و خراپكاریانه‌ ددان به‌ خۆی دا ناگرێ كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ له‌ رێگای هه‌ككردنه‌وه‌ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر كۆڤید١٩ بدزن.

پۆمیۆ سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی هاككردنی به‌شی ده‌رمانی وڵاتان له‌ ئێستادا، دۆخه‌كه‌ی به‌ كات و ساتێكی هه‌ستیارو‌ گرینگ ناو برد و رایگه‌یاند، له‌ كاتێكدا كه‌ جیهان سه‌رقاڵی شەڕكردن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌‌ نابه‌رپرسانه ‌و مه‌ترسیداران‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌م باره‌وه‌ باسی له‌ كۆماری چیك كردووه‌ كه هێرش‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر دوو نه‌خۆشخانه‌و له‌م بابه‌ته‌وه‌ نیگه‌رانی جددی ئه‌مریكای ده‌ربڕیوه‌.

پۆمپیۆ داوای له‌ هێرشبه‌ران كردوه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌وڵه‌ تێكده‌رانه‌ی خۆیان بۆسه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌رمان ببن چونكه‌ هه‌نووكه‌ خه‌ڵك پتر له‌ هه‌ر كاتێكی دیكه‌ پێویستیان به‌ كار و خزمه‌ته‌كانی ناوه‌نده‌كانی ده‌رمانه‌.

پێشتر تانیا ئوگورتێز، جێگری سه‌رۆكی گشتیی كاروباری زانیاری بۆ ئاسایشی سایبێری له‌ پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكادا FBI ئاشكرای كردبوو، هه‌ككه‌ران به‌ پشتیوانی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌‌ رێگای ئینترنێته‌وه‌ هه‌وڵیان داوه‌ په‌لاماری ئه‌و كۆمپانیاو ناوه‌ندانه‌ بده‌ن كه‌ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستكه‌وتی مه‌عنه‌وی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ به‌ تاڵان ببه‌ن.

No comments: