له ئه‌مه‌ریكا دوایین دووشه‌ممه‌ی مانگی مای هه‌موو ساڵێك به رۆژی بیره‌وه‌ری ناسراوه.
ده‌سپێكی مێژووی ئه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1987، له دوایین دووشه‌ممه‌ی مانگی 5دا، كه به رۆژی بیره‌وه‌ری ناسراوه، سه‌دان هه‌زار ماتۆڕسوار له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكاوه دێنه واشنتنی پایته‌خت، پێكه‌وه به گرووپ رۆیشتن رێز له‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیانه ده‌گرن كه له شه‌ڕدا گیانیان له ده‌ست داوه، یان بێسه‌روشوێن بوون.
ماتۆڕسواره‌كان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، واته پێنتاگۆن، له شاری ئارلینگتۆن له ولایه‌تی ڤیرجینیا، دێنه به‌رده‌م هێمای بیره‌وه‌ری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له شه‌ڕی ڤیتنام دا گیانیان له ده‌ست داوه، مۆنیومێنت، هێماو ناوی ئه‌و سه‌ربازانه له نێو پاركی نه‌ته‌وه‌یی و له‌سه‌ر شه‌قامی ده‌ستوور رووبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵكه‌وتووه.
گرمه‌ی هه‌وره تریشقه، ناوی گرووپی ماتۆر سوارهكانه، كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به ناوه‌ندی ئازادی ناوی دێنن. ئه‌م ناوه‌ش واته گرمه‌ی هه‌وره تریشقه، له ناوی چالاكییه‌كی بۆردمانكردنی ئاسمانی له شهی ڤیتنامه‌وه هاتووه كه ساڵی 1965 رووی داوه.
یه‌كه‌مین گرووپی ماتۆڕ سواره‌كان له ساڵی 1987 بۆ ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه بێسه‌روشوێنانه‌ی شه‌ڕی ڤیتنام بوو كه وابیر ده‌كرایه‌وه له ژیان دا ماون و ده‌سبه‌سه‌رن.
داتا‌و ژماره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چاره‌نووسی پتر له 80 هه‌زار كه‌س له هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا ناڕوونه. نزیك به 73 هه‌زار كه‌س له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و 7 هه‌زار كه‌س له شه‌ڕی كۆریاو نزیك به 1600 كه‌س له شه‌ڕی ڤیتنام دا تا ئێسنتش چاره‌نووسیان نادیاره و بێسه‌ورشوێنن.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ساڵی 1971دا، به په‌سه‌ند كردنی یاسایه‌ك، دوایین دووشه‌ممه‌ی مانگی مای، وه‌كو رۆژی بیره‌وه‌ری ناودێر كرد كه پشووی فه‌رمییه‌و له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا و به شێوه‌ی جۆراوجۆر رێز له‌و كه‌س و بنه‌ماڵانه ده‌گرن كه له سوپای ئه‌مه‌ریكادا گیانیان به‌خت كردووه و له پێناوی سه‌روه‌ری ئه‌مریكادا قوربانیان داوه و شه‌هید بوون.
ساڵی پار باس له‌وه ده‌كرا به هۆی گیر و گرفتی رێكخستن، تێچووی زۆر بۆ واشنتن و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ماتۆڕسواره‌كان كه پتر له 80 ساڵ ده‌بن، ره‌نگه ساڵی 2019 دوایین ساڵی ماتۆرسواره‌كان بێ كه وه‌كوو ساڵانی پێشوو به‌شداری رێوره‌سمه‌كه بن.
No comments:
Post a Comment