ئه‌مریكا هاوسۆزی قوربانیانی كۆبانیه
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
دره‌نگانی سێشه‌ممه، مۆرگن ئۆرتێگەس، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له رێگای تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا هاتبوو: "هاوسۆزی قوڵی خۆمان به‌یان ده‌كه‌ین بۆ کەسوکاری ئەو سڤیلە بێ تاوانانەی کوژران و ئەوانەشی بریندار بوون لە هێرشە تێرۆرستیـیەکەی تەل حەلەف و بۆردومانە ئاسمانیـیەکەی سەر کۆبانی. پێویسته به وردی گشت لایەنەکان قورسایی خۆیان بخەنە سەر دیتنه‌وه‌ی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ قه‌یرانی سوریا، وەک چۆن لە بڕیاری ٢٢٥٤ ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٥دا ئه‌مه ڕوون كراوه‌ته‌وه. بەردەوامبوونی توندوتیژیـیەکان دەبنە کۆسپ لەبەردەم هیواکان بۆ گەیشتن بە چارەسەریه‌كی راسته‌قینه. پشتیوانی بەهێزی خۆمان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و پـێدرسن، نێردراوی تایبەتی دووپات دەکەینەوە لەسه‌ر داواکەیان بۆ ئاگربەستی دەستبەجێی لەسەرتاسه‌ری وڵات، هەروەها هەوڵەکانی پـێدرسن، نێردراوی تایبەت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بە گوێره‌ی بڕیاری ٢٢٥٤ ی ئەنجوومەنی ئاسایش."
شەوی سێشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە گوندی حەلەنجی کۆبانی مالێكی کردە ئامانج و لە ئاکامدا ٥ کەس كوژران.
دوێنێش لە ناوچەی تەل حەلەفی ڕۆژئاوای سەری کانی، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیـیەوە، لە ئاکامدا ٥ کەس كوژران و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
No comments:
Post a Comment