پرۆگرامی خۆراكی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، بۆ به‌هاناوه‌چوونی ژماره‌یه‌ك وڵات، كه رووبه‌ڕووی برسێتی بوونه‌ته‌وه پێویستمان به 5 ملیار دۆلاره.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی ئه‌و پرۆگرامه نێوده‌وڵه‌تییه، كۆرۆنا بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی برسێتی و رێژه و ئاستی برسێتی به هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا رۆژ له دوای رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت.
له ساڵی رابردوودا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یارمه‌تی مرۆیی گه‌یاندووه‌ته 97 ملیۆن كه‌س له جیهاندا، به‌ڵام ئه‌مساڵ به هۆی كۆرۆناوه 138 ملیۆن كه‌س پێویستیان به یارمه‌تیدانی مرۆیی خێرا هه‌یه.
دەیڤد بیزلی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانی بۆ خۆراک پێی وایه دابینكردنی خواردن و یارمه‌تی مرۆیی ئه‌وانه‌ی به هۆی كۆرۆنا برسێتی رووی تێكردوون هه‌نگاوێكی مه‌زنی مرۆڤانه‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێـ: ئەگەر بێتوو خۆراکی پێویست دابین نەکرێت، له‌وانه‌یه، له جیهان دا ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزی زیاتر سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه رێژەی کۆچکردن پتر ببێت، هه‌روها ململانێکان قورس‌تر و ئاڵۆزتر بن، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ برسێتی و درووستبوونی قاتوقڕی له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێشتر گرفتی خۆراكیان نه‌بوو.
به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراك، ئێستا له 83 وڵاتی جیهان چالاكه، رێكخراوه‌كه پێشبینی ده‌كات تاكوو كۆتایی ئه‌مساڵ، 270 میلیۆن كه‌س پێویستیان به دابین كردنی خۆراك و یارمه‌تی بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رێکخراوی تەندروستی جیهان، رایگه‌یاندووه، "بۆ 12 مانگی داهاتوو، به مه‌به‌ستی پێشخستنی پرۆسه‌ی تاقیكارییه‌كان و سازكردنی ده‌رمان و ڤاکسینی دژه كۆرۆنا، پێویستیان به 31 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هەیە".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوه‌كه، تاكو ئێستا بڕی 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه. به‌م پێیه هێشتا 27 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری كه‌مه. رێكخراوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوه كه به‌په‌له بڕی 13 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار پێویسته.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، وێڕای كۆمپانیا و رێکخراوەكانی سازكردنی دەرمان، له مانگی 4ی ئه‌مساڵدا، به ئامانجی پێشخستنی پرۆسه‌ی توێژینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان و ڤاكسێنی كۆرۆنا، ناوەندێکیان به ناوی (ACT-Accelerator) پێکهێناوه، چونكه له روانگه‌ی رێكخراوكه، كۆڤید19 مه‌ترسییه بۆسه‌ر ژیان و گیانی ملیۆنان مرۆڤ له جیهان و دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری وڵاتان.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بۆ ئه‌وه تێده‌كۆشێ كه تاكوو ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو، 500 ملیۆن تاقیکردنەوە و 245 ملیۆن خولی چارەسەر کردن له وڵاتانی هەژار و كه‌مداهات به‌ڕێوه‌به‌رێت.
No comments:
Post a Comment