Archive

Wednesday, July 15, 2020

میسر له‌ لیبی رووبه‌رووی توركیا ده‌بێته‌وه


ئنوەر گەرگاش وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، له‌ رێگای تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ری نێوخۆیی لیبیا، ناوبراو هۆشداری دا له‌ ئه‌گه‌ری كۆنترۆڵ نه‌كردنی دۆخه‌كه‌و‌‌ قوڵتربوونه‌وه‌ی ناكۆكی و شه‌ڕه‌كان كاره‌ساتێكی مه‌زنی مرۆیی دێته‌ ئاراوه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌م به‌سته‌نه‌دا ده‌ڵێ: "لە ئیماراتەوە، خوازیارین به‌ بێ دواكه‌تن ئاگربەست ڕابگەیەندرێت، با لۆژیك زاڵ بێ و لایەنەكانی لیبی، بە چاودێری نێودەوڵەتی دانوستاندن بكه‌ن. باشتر وایه‌ لیبییه‌كان هاندانه هەرێمییه‌كان پشتگوێ بخەن."
ئه‌نجومەنی نوێنەرانی لیبیا کە پشتیوانی لە هێزەکانی ژه‌نراڵ حەفتەر دەکات، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای پشتیوانی و هاوكاری له‌ میسر كردو دەرگای لە بەردەم لەشکری میسر كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئامانجی پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی حه‌فته‌ر بچنه‌ نێو لیبیاوه‌.
هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حه‌فته‌ر پێیان وایه‌ كه‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبی تاکە نوێنەری هەڵبژێردراوی وڵاتەکەیە.
پێشتر نجوومه‌نی نوێنه‌رانی لیبی داوای له‌ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر‌ كرد بۆ دابین كردنی ئاسایش و پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات، میسر به‌ كرده‌وه‌و له‌ مه‌یدانی سه‌ربازیدا پشتیوانی لیبی بكات. سیسی له‌ وتارێكدا داوای لە لیبی و میسر كرد هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ تێكشكاندنی داگیرکەرو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، ناوبراو هاوكات داوای لە سپای میسر کرد ئەگەر دیتیان مەترسیـیەک بۆ سەر ئاسایشی هەر دوو وڵات لە ئارادایە ئاوا بچنه‌ ناو شه‌ڕه‌كه‌وه‌.
كۆی ئه‌م هه‌نگاو ئالۆگۆرانه‌ش پاش ئه‌وه‌ تۆختر بوونه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی دووشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵو داوای له‌ هێزه‌كانی ره‌قه‌به‌ری ژه‌نه‌راڵ حه‌فته‌ر واته‌ حکومەتی ویفاقی لیبی كرد‌ تاكوو ئەو کاتەی بنکە ئاسمانییه‌كانی "سرت و جوفرە" کۆنترۆڵ نه‌كه‌ن درێژه‌ به‌ شه‌ڕ بده‌ن و ئاگربه‌ست نه‌كه‌ن‌. 

تورکیا بە ناردنی چەک و چەکدار و واژۆکردنی گرێبەستی ئابووریی و ئاسایشی، وێرای قه‌ته‌رو سودان هاوکاریی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی دەکات، کە ئەو حکوومەتەی لیبیا لە لایەن سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین پێکهێنراوەو لەگەڵ سوپای نیشتمانیی وڵاتەکەی له‌ شەڕی ناوخۆییدایه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرێن، کە ئیخوان موسله‌مین ناو لیستی تیرۆریان دایه‌، پاڵپشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەکەن. شه‌ری نێوخۆیی لیبی له‌ ساڵی 2014وه‌ له‌ ئارادایه‌.

#مسته‌ر_كورد

No comments: