به گوێره‌ی دواین داتاكانی وەزارەتی کار، له ناوەڕاستی مانگی سێ- مارس، لەگەڵ سیاسه‌تی داخستنی دووكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و مانه‌وه له ماڵه‌وه به ئامانجی خۆپاراستن و رێگری كردن له بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئه‌مەریكا، پتر له 36 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س فۆرمی وه‌رگرتنی یارمه‌تی بێكارییان پڕ كردۆته‌وه.
هەفتەی رابردوو، پتر لە دوو ملیۆن و 900 هەزار کەس، داواکاریان بۆ وه‌رگرتنی یارمەتی به هۆی له ده‌ستدانی كاره‌كانیان پێشکەش کردووە.
ته‌نیا له مانگی ڕابردوودا، سه‌روو 20 ملیۆن و 500 هەزار کەس، کارەکانیان لە دەستداوە. ئه‌مه‌ش له مێژووی ئابووری ئه‌مەریكادا وێنه‌ی نیه.
هه‌نووكه له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئاستی ڕێژەی بێکاریی لە سەدا چواردەی تێپه‌ڕ كردوه‌و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی نزیك به 100 ساڵی رابردوودا به به‌رزترین ئاست ئه‌ژمار ده‌كرێت.
شپرزه‌یی و ئاوسانی ئابووری ئه‌مەریكا له كاتێكدایه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەڕەشەی راگرتنی سه‌رجه‌م پەیوەندییەکانی ئه‌مەریكا لەگەڵ چین دەکات.
کۆشکی سپی هەڕەشەی سزا و گه‌مارۆ سەپاندن به‌سه‌ر چین دا دەکات. واشنتن، پەكین به‌وه تۆمەتبار دەکات، رێگای داوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو ببێتەوە و زانیارییەکانی لەو بارەوە شاردۆته‌وه. تره‌مپ پێی وایه پچرانی گشت پەیوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی چین وا ده‌كات ئه‌مەریكا بڕی 500 ملیار دۆلار قازانج بكات.
No comments:
Post a Comment