ئاژاوه‌و په‌شێوی له ئه‌مریكا په‌ره‌ی گرتوه
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشگنتن
رۆژی ٢٥ی مانگی مای، هاووڵاتی ئه‌مریكی جۆرج فلۆید ته‌مه‌ن ٤٦ سال،
له لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه له‌شاری مه‌نیئاپلس گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی مینیسۆتا، ده‌ستگیر كرا.به‌ڵام ناوبراو له كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا له ژێر ده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس، به ناوی دیریك شۆڤین گیانی له ده‌ستدا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، كه پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ژنۆی ناوه‌ته سه‌ر ملی هاووڵاتییه رهشپێستهكهو له ژێر ئه‌ژنۆیدا دهبوورێتهوهو دواتر گیان له ده‌ست ده‌دات. تاكوو هه‌نووكه‌و به هۆی ئه‌م رووداوه‌وه پتر له ٢٠٠ شاری ئه‌مریكا رێپێوان و ناره‌زایه‌تی به خۆیه‌وه بینیه‌وه. له به‌شێك له‌و رێپێوانانه‌دا توندوتیژی و تاڵان و دزی هاتۆته ئاراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌م بهستێهنهدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان نه‌یانتوانی كۆنترۆڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و رێگری له توندوتیژی بكه‌ن، ئه‌وا هێزی سه‌ربازی و سوپا له شاره‌كاندا بۆ رێگری له ئاژاوه‌و په‌شێوی بڵاو ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ له درێژه‌ی قسه‌كانی دا باسی له‌وه‌ش كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ند ویلایه‌تێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ئاسایش و ئارامی دابین بكه‌ن. هه‌ر بۆیه تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه هه‌موو توانا سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌كار دێنێ تاكوو رێگری له توندوتیژییه‌كان بكات.
هه‌نووكه هه‌زاران پۆلیس و هێزی ئاسایش له واشنتن و به‌شێك له شاره‌كانی دیكه‌ی وڵات بڵاوه‌یان پێكراوه تاكوو ئاسایش و ئارامی دابین بكه‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش له چوارچێوه‌ی یاسای دەسەڵاتەکانی بەرگری نیشتیمانی دا نراوه. یاسای به‌رگری نیشتمانی یاسایەکی گرینگه‌و وەزارەتی بەرگری ئه‌مریكایه كه بە پێی ئەو یاسایە بوجه‌ی ساڵانه‌ی خەرج دەکات، له‌م ساڵدا ٧٣٠ بلیۆن دۆلار بە پێی ئەو یاسایە خەرج کراوه، هەموو ساڵێکیش ئەم یاسایە له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه پەسەند دەکرێت، یاساکە گشت مووچه‌و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری له خۆ ده‌گرێ.
ئه‌م هه‌وڵانه له كاتێكدایه كه جەستن ئامش یاسادانەرێکی ئه‌مریكایی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه تاكوو له‌م حه‌فته‌دا پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده بكات به‌ڵكوو له‌م رێگاوه کۆتایی بە توندوتیژیەکانی پۆلیس له دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بهێنێت. پرۆژه یاساكه رێگا بۆ قوربانیەکانی دەستی پۆلیس خۆش ده‌كات تاكوو بتوانن دۆزی یاسایی له دژی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و پۆلیسانە تۆمار بكه‌ن كه کاری نایاسای ده‌كه‌ن و به كرده‌وه‌كانیان یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات پێشێل ده‌كه‌ن. به‌م چه‌شنه قوربانییەكان یان كه‌س و كاریشیان ده‌توانن داوای قەرەبووی دارایی لە پۆلیس و حكوومه‌ت بکەن. چوونكه ئیدی پۆلیسه‌كان ناتوانن به هۆی پارێزبه‌ندی كاره‌كانیانه‌وه هه‌رچیان پێ خۆش بێ بیكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویستیان له‌گه‌ڵ نه‌كرێ.
جەستن هامش لە نامەیەکدا بۆ هاوکارانی باسی له‌وه كرده‌وه كه کوشتنی دڕندانەی جۆرج فلۆید درێژکراوەی زنجیرە كرده‌وه‌كانی ڕووداوە بێزئهستێنهكانی پۆلیس دەخاتە ڕوو، ئەم جۆرە ڕەفتارانەی پۆلیس درێژەی دەبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان لە ڕووی یاسایی، سیاسیی و كولتووریه‌وه پارێزراون. ئه‌م بارودۆخه ده‌بێ بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی ئەم جۆرە به‌ر به دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه بگرین.
No comments:
Post a Comment