سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێگای تویته‌ره‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئابووری به شێوه‌یه‌كی بێوێنه وه‌ستێندراوه و ئه‌مه‌ش جێگای دڵه‌ڕاوكێ و ململانێیه. به‌ڵام ئێمه سه‌ر له نوێ هه‌ڵده‌ستینه‌وه، به‌هێزتر و مه‌زنتر ده‌بین له پێشوو.
تره‌مپ له لێدوانێكیش دا له كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند كه ئێمه بۆ رێزلێنان له سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی ده‌ستی كۆرۆنا، ئابورییه‌كه‌مان بونیاد ده‌نێینه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خه‌ڵكی به رێنماییه‌كان و مانه‌وه‌یان له ماڵه‌كانیان به رێگاچاره‌یه‌كی باش لێكدایه‌وه و پێیوابوو ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێكارانه نه‌بوونایه، ره‌نگه زیان و راده‌ی گیان له ده‌ستدانه‌كان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه زۆر له‌وه‌ی ئێستا پتر ده‌بوو.
تره‌مپ به پێداگریه‌وه وتی كه له هه‌موو بواره‌كان دا، به تایبه‌ت له بواره‌كانی، سیاسه‌ت، پزیشكی و بازرگانی خه‌ڵكێكی لێهاتوو زیره‌ك هاوكاری ده‌كه‌ن و ئه‌وان سه‌رقاڵی پێكهێنانی شورا و ئه‌نجوومه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری ببووژێننه‌وه‌و له هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا بڕیاره‌كان به دروستی بده‌ن.
له پاڵ ئه‌مانه‌دا، دکتۆر ئانتۆنی فاوچی، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و ئه‌ندام له تیمی كۆشكی سپی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا، پێیوایه كه هه‌نگاو به هه‌نگاو، به گوێره‌ی دۆخه‌كه ده‌كرێ له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌و‌ه ژیان له ئه‌مه‌ریكا ئاسایی بكرێته‌وه.
هاوكات بەڕێوبەری رێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بڕیاره ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌تای مانگی ٥ رێوشوێنه‌كانی ژیان ئاسایی بكاته‌وه، لێ هێشتا زووه بزانیین ئایا ئه‌و ئامانجه به ته‌واوه‌تی وه‌دیدێت یا نا؟
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌موریكا له سه‌رتاسه‌ری وڵات، به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه باری له‌ناكاوی راگه‌یاند و به‌م هۆیه‌وه شوێنه گشتییه‌كان و قوتابخانه‌و زانكۆكان داخران و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ری یاساخ كرا‌و ئه‌م بریاره تاكوو كۆتایی مانگی ٤ كاری پێده‌كرێ.
تا ئێستا، له ئه‌مەریكا، زیاتر له 560 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زیاتر له 32 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردووه‌كانیش له 22 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه.
No comments:
Post a Comment