ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
ڕۆژی پێنجشه‌ممە، رێكه‌وتی 28ی مای، وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایگەیاند، ئه‌مریكا بری 3 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردوه بۆ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه ده‌رباره‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش زانیاریان بداتێ.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌مریكا ئەو بڕە دراوه وه‌كوو خەڵات ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری لەسەر موحه‌ممه‌د خدر مو‌سا ڕەمەزان، بداته ئه‌مریكا، ناوبراو تاونباره به‌وه‌ی كه وه‌كوو ڕێبەرێکی باڵای داعش، به‌رپرسایه‌تی بڵاوکردنەوەی وێنه‌و دیمه‌نی توندوتیژەکانی داعشی له ئه‌ستۆ بوه.
له بڕگه‌یه‌كی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا سه‌باره‌ت به موحه‌ممه‌د ره‌مه‌زان هاتوه: " ئەو چاودێری بەرنامەکان، هەماهەنگییەکان، ئاماده كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڤیدیۆی پروپاگەندە کردنی له ئینتەرنێت دا له ئه‌ستۆ بوه. لەو دیمەنانه‌دا جه‌زره‌به‌دان و کوشتنی بە کۆمەڵی کەسانی مه‌ده‌نی و بێ تاوان هه‌بوه."
موحه‌ممه‌د خدر مو‌سا ڕەمەزان، له وڵاتی ئۆردون له دایك بوه.
پێشتریش ئه‌مریكا، بڕی 5 دۆلاری وه‌كوو خه‌ڵات دیار كردوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی موحه‌ممه‌د سه‌عید عه‌بدولره‌حمان مولا، ناسراو به عه‌بدوڵا ئه‌لقه‌رداش بده‌نه ئه‌مریكا. موحه‌ممه‌د مولا هاوینی ساڵی ٢٠١٩، له لایه‌ن ئه‌بو به‌كر به‌غدادی وه‌كوو جێگره‌وه‌ی ناوبراو بۆ رێبه‌ری كردنی داعش دیاری كرا.
No comments:
Post a Comment