رێکخراوی تەندروستی جیهان، له نوێترین هه‌ڵوێستی دا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند: "بۆ 12 مانگی داهاتوو، به مه‌به‌ستی پێشخستنی پرۆسه‌ی تاقیكارییه‌كان و سازكردنی ده‌رمان و ڤاکسینیدژه كۆرۆنا، پێویستیان به 31 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هەیە."
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوه‌كه، تاكو ئێستا بڕی 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه. به‌م پێیه هێشتاش 27 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار كه‌مه. رێكخراوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوه كه به‌په‌له بڕی 13 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار پێویسته.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، وێرای كۆمپانیا و رێکخراوەكانی سازكردنی دەرمان، له مانگی 4ی ئه‌مساڵدا، به ئامانجیپێشخستنی پرۆسه‌ی توێژینه‌وه بۆ دیتنه‌وه‌ی ده‌رمان و ڤاكسێنی كۆرۆنا، ناوەندێکیان به ناوی (ACT-Accelerator) پێکهێناوه چونكه له روانگه‌ی رێكخراوكه، كۆڤید19 مه‌ترسییه بۆسه‌ر ژیان و گیانی به ملیۆنان مرۆڤ له جیهان و دەبێتەهۆی رووخانی ئابووری
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بۆ ئه‌وه تێده‌كۆشێ كه تاكوو نێوه‌راستی ساڵی داهاتوو، 500 ملیۆن تاقیکردنەوە و 245 ملیۆن خولی چارەسەر کردن له وڵاتانی هەژار و كه‌مداهات به‌رێوه‌به‌رێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه له گشت جیهان چەند کۆمپانیایەك بۆدروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، شێلگیرانه ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن، له‌و نێوه‌دا کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکا كاره‌كانیبه‌رچاوه، بەڵام پێشكه‌وتوتریین کۆمپانیا ئەسترازینیکای بریتانیایه كه له پرۆسه‌كه‌دا زۆر چۆته‌پێش. هه‌ر بۆیه ئەگەریئه‌وه له ئارادایه كه له ئاكامدا ڤاكسێنی دژه كۆرۆنای، کۆمپانیای ئەسترازینیکا، متمانەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێت.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی توندی له رێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی گرت و به ناوه‌ندێكی شكسخواردی وه‌سف كرد. تره‌مپ داوای له ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد كه به‌شه بوجه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ببڕن.
تره‌مپ به زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌رباره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی قسه‌ی كرد‌و وتی: "زۆرترین به‌شه بودجەیرێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێمه دابینی دەکەین، بەڵام کاتێک من قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گه‌شته‌كانم راگه‌یاند، ئه‌وانرەخنەیان لە ئێمە گرت. لە ده‌ستپێكیشه‌وه وه‌كو پێویست بۆ پێش‌گرتن به بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كاریاننهكردووه. ئه‌وان هه‌ر له سەرەتاوه زۆر زانیاریه‌یان هه‌بوو، بەڵام هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. سەرەڕای ئەوەی بەشی هه‌ره‌زۆری بوجه‌كه‌یان ئێمە دەیدەین، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وان له چین نزیک بن."
ساڵی 2019 ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا بڕی 400 ملیۆن دۆلاری به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌خشیوه و ئه‌مبڕه پاره‌یه ده‌كاته 15% كۆی بوجه‌ی رێكخراوه‌کە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ساڵی پار وڵاتی چین ته‌نیا بڕی 76 ملیۆن دۆلار هاوكاری دارایی ئه‌و رێكخراوه‌ی كردوه.
سه‌ره‌رای ناكۆكی ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، لێ به گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌یئەمەریکا، واشنتن له ریزی پێشه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی بۆ شه‌ڕی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
تاكوو ئێستا ئه‌مەریكا پتر له 428 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە وڵاتان کردووە.
هه‌روه‌ها زیاتر له 462 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه دابینکردووە.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا، ئەمەریکا زێده‌تر له 204 ملیۆن دۆلاری بۆ سندوقی داكۆكی ئابووری بۆ خێراتركردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ته‌رخان کردووە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، 173 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی داوەتە ئەو په‌نابه‌رانه كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسیكۆرۆنادان.
پێشتر له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی 3دا، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌كۆشكی سپی، ئاشكرای كرد بڕی 10 ملیار دۆلاری بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆناته‌رخان كردووه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ، تیمێكی نوێی سه‌ر به كۆشكی سپی به ناوی "چالاكی تایبه‌تی خێرا" ناساند و ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌وگرووپه‌ی به "خۆبه‌خشی گرووپێكی زانستی و پیشه‌یی بێوێنه" ناوبرد.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواست به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆڤید-19 له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست بێ و له‌م باره‌وه‌وتی: "ئێمه نه‌ك ته‌نیا له نێوخۆی وڵات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دۆست و هاوبه‌شه‌كانمان له جیهاندا، پێكه‌وه هاوكاری نزیك ده‌كه‌ین".
تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پتر له 100 تاقیكردنه‌وه‌ی دروستكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوكاری ده‌كه‌ن. دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمانیش پترله 130 پلانی بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی چالاكی له‌م بازنه‌دا په‌سه‌ند كردووه.
د. ئه‌نتۆنی فاوچی، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و ئه‌ندامی كارای تیمی كۆشكی سپی بۆرووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له لێدوانی‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مەریكا، رایگه‌یاند گه‌شبینه به‌وه‌ی له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رده‌ست بێ و هه‌روه‌ها ژیان به‌ره‌به‌ره بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆی. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی د. فاوچی ئه‌و تاقیكاریانه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ كراون بۆ دیتنه‌وه‌ی ڤاكسێنكه، هیوابه‌خشه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌سه‌ره‌تای پاییزی ئه‌مساڵ دا ڤاكسێنی دژه كۆرۆنا به‌رده‌ست بێ.
No comments:
Post a Comment