Archive

Friday, July 10, 2020

روسیاو سوریا له‌ حه‌له‌ب تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجام دراوه‌.


ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌‌، رێكه‌وتی 7ی جولای 2020، پشكێنه‌رانی سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌ بڵاوكرانه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكدا ئاشكریان كرد هێرشی فرۆكه‌ بۆمب هاوێژه‌كانی سوریاو روسیا بۆ سه‌ر بازار، قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای ئه‌دلیب، وه‌كوو "تاوانی شه‌ر" به‌ژمار دێت. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هه‌روه‌ها هێرشی ئه‌و تاقامانه‌ی ئیدانه‌ كردوه‌ كه‌ خۆیان به‌ "شه‌ڕكه‌ره‌ جیهادییه‌كان"، ناساندوه‌.
ڕاپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كا له‌ "هێرشی ئاسمانی بێ هه‌ڵاواردن"، واته‌ هێرش و په‌لاماری هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سوریا، به‌ بێ جیاوازی دژی خه‌ڵكی چه‌كدارو مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌ چوه‌. ‌
به‌ر له‌ ئاگربڕی مانگی 3، له‌و ناوچانه‌دا، به‌ هۆی هێرش و بۆمبارانه‌كانی سوریاو روسیاوه‌ سه‌دان كه‌س كوژران و نزیك به‌ 1 میلیۆن كه‌سی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێ چه‌ك ناچار بوون ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن. پشكێنه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێیان وایه‌ ده‌شێ ئه‌م هه‌نگاو كرده‌وانه‌ی سوریاو روسیا وه‌كوو "تاوان دژی مرۆڤایه‌تی"، بێنه‌ ئه‌ژمار.
له‌ ڕاپۆرتی كۆمیسسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دا باس له‌ تاقی ئیسلامی "هیئت تحریرالشام"، كراوه‌ كه‌ له به‌شێك له‌‌ باكوری رۆژئاوای سوریادا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌وان به‌رده‌وام و به‌ بێ هه‌بوونی هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی ڕه‌واو ئاشكرا، خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان تۆپباران كردوه‌.

No comments: