دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاماده ده‌كات تاكوو رێوشوێنی توند دژی چین بگرێته‌به‌ر، چونكه چین گوشاره‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ زیاتر كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌م باروه‌وه باسی له‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا دژی چین و هیچ ورده‌كارییه‌كی باس نه‌كرد، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه له كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌دا هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌بن ئه‌مه‌ریكا چ وڵامێكی به‌هێزی دژی چین ده‌بێ.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م باسه، لاری كۆدلۆ راوێژكاری ئابوری تره‌مپ رایگه‌یاند، چین به سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات و دوواپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌مریكا تێچووی ئەو کۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه خوازیارن لە هۆنگ کۆنگ یان چین درێژه به ئەرکەکانیان بده‌ن".
هاوكات کایڵی ماکینانی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ئاشكرای، تره‌مپ سه‌باره‌ت به گوشاره‌كانی چین بۆ سه‌ر هۆنگۆنگ بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه و ئه‌مه‌ریكا له‌وه تێناگات كه چۆن ده‌شێ هۆنگ كۆنگ وه‌كو ناوەندێکی ئابووری و بازرگانی بمێنێتەوە ئەگەر چین كۆت و به‌ندی بخاته‌سه‌ر.
بڕیاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی چین پێشنیازی كردووه كه پێگەی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی هۆنگ كۆنگ به‌رته‌سك بكرێته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ رۆژی پێنجشەممە په‌رله‌مانی چین پرۆژه بڕیاره‌كه په‌سه‌ند بكات.
پێشتر کۆشکی سپی هەڕەشەی سزا و گه‌مارۆ سەپاندنی به‌سه‌ر چین دا كردبوو. واشنتن، بیجینگ به‌وه تۆمەتبار دەکات، رێگای داوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو ببێتەوە و زانیارییەکانی لەو بارەوە شاردۆته‌وه. تره‌مپ پێی وایه پچرانی گشت پەیوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی چین وا ده‌كات ئه‌مەریكا بڕی 500 ملیار دۆلار قازانج بكات.
پێشتر مایك پومپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دوورگه‌ی ئۆتۆنۆمی هۆنگ كۆنگ دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند كه گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه له لایه‌ن چینه‌وه ره‌نگه كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای به‌دواوه بێ.
هۆنگ كۆنگ، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی پتر له 7 میلیۆن كه‌سه و یه‌كێكه له دوورگه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی بازرگانی جیهان، له ساڵی 1842 تاكو 1997 له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه داگیركرابوو، به‌ڵام ساڵی 1997 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی درایه‌وه ده‌ست چین، له‌و كاته‌وه خاوه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌كی به‌هێزه له ژێر ناوی "یه‌ك وڵات، دوو سیسته‌م"، به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه پێیانوایه كه حیزبی كۆمۆنیستی چین هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌وڵی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و دوورگه‌یه ده‌دات.
No comments:
Post a Comment