سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا، له كۆشكی سپی، ئاشكرای كرد بڕی 10 میلیار دۆلاری بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسێنی كۆڕۆنا ته‌رخان كراوه.
تره‌مپ له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا تیمێكی نوێی سه‌ر به كۆشكی سپی به ناوی "چالاكی تایبه‌تی خێرا" ناساند و ده‌ستبه‌كار بوونی ئه‌و گرووپه‌ی به "خۆبه‌خشی گرووپێكی زانستی و پیشه‌یی بێ وێنه" ناوبرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیوای خواست ساز كردنی ڤاكسینی كۆڤید19 له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست بێ و له‌م باره‌وه وتی: "ئێمه نه‌ك ته‌نیا له ناوخۆی وڵات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دۆست و هاوبه‌شه‌كانمان له جیهاندا، پێكه‌وه هاوكاری نزیك ده‌كه‌ین".
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پتر له 100 تاقیكردنه‌وه‌ی دروستكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوكاری ده‌كه‌ن. دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمانیش پتر له 130 شێوه‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی چالاكی په‌سه‌ند كردووه.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیدا، وه‌زیرانی دارایی، به‌رگری، ته‌ندروستی، سوپاسالاری هێزه چه‌كداره هاوبه‌شه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمان و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌لامه‌تی ئاماده‌بوون.
كۆڤید19، له كۆتایی ساڵی 2019دا، له شاری ووهانی چین بڵاووبوو‌ه‌وه، دواتر پەتاکە پتر 200 وڵاتی دونیای گرته‌وه، تاكو ئێستا له ئاستی جیهانی دا پتر له 4 میلیۆن و 639 هه‌زار كه‌س تووشبوون، له‌م بازنه‌دا پتر له 1 میلیۆن و 766 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روها نزیك به 308 هه‌زار كه‌سیش مردوون.
لە ئەمریکا زێده‌تر له 1 میلیۆن و 484 هەزار کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، زیاتر لە 88 هەزار کەسیش بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
No comments:
Post a Comment