پێنجشەممەی رابردوو، دیوانی باڵای ئه‌مەریكا رایگه‌یاند، ئیدارەی تره‌مپ ناتوانێت منداڵی ئه‌و كه‌سانه سنوورداش بكاته‌وه كه مافی مانه‌وه‌یان له ئه‌مەریكا نیه.
پێشتر تره‌مپ داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كربوو، له باره‌ی ئه‌و گروپه له په‌ناخوازان بڕیار بده‌ن، چونكه ئیدی مافی مانه‌وه به‌و كه‌سانه نادات كه به هۆی ئه‌وه‌ی منداڵیان له ئه‌مەریكا بووە، دەیانەوێت لەو وڵاتە بمێننەوە، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داواكه‌ی تره‌مپ له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه ده‌نگی نه‌هێنا و رەتکرایەوە.
ساڵی 2012، له ماوەی سه‌رۆكایه‌تی باراک ئۆبامادا، بۆ پارێزگاری كردن له 650 هه‌زار كه‌س له منداڵانی په‌ناخوازانی نایاسایی كه له ئه‌مەریكان، یاسای "داكا" په‌سه‌ند كرابوو كه به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه رێگری ده‌كرا له سنوورداش كرد‌نه‌وه‌یان.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئیلیەت ئێنگل، سەرۆکی كۆمیته‌ی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنه‌ران، سیناتۆر بۆب مێنیندێز له ئه‌نجومه‌نی پیران، پرۆژه یاساییه‌كان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی تره‌مپ نۆ هەزار و 500 سه‌ربازی ئەمەریکی له ئا‌ڵمانیا بكشێنێته‌وه.
دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن: "بڕیارەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هەزاران سەرباز لە ئەڵمانیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان دەخاتە مەترسییەوە و به‌م پرۆژه یاساییه رێگری ده‌كه‌ین له‌وه‌ی بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرت."
رۆژی 15ی مانگ، تره‌مپ رایگه‌یاند كه نۆ هەزار و 500 له سەربازانی ئه‌مەریكا لە ئەڵمانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ژمارەی سه‌ربازه‌كانیان بۆ بیست و پێنج هەزار سەرباز كه‌م ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له ئا‌ڵمانیا راگه‌یاند: ''ئێمە لە رێگەی هێزەکانمانەوە بەرگری لە ئەڵمانیا دەکەین، كه‌چی ئەڵمانیا خۆی لە دابین کردنی تێچوه‌كانی ناتۆ دەدزێتەوە."
ساڵی 1990، له كاتی جیهانی دوو جه‌مسه‌ری و بوونی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت نزیک به 200 هەزار سەربازی ئەمەریکی له ئا‌ڵمانیا بوونیان هەبوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و كه‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی رووسیا و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئەڵمانیای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، پاش رووخانی دیواری بەرلین و هه‌ڵوه‌شانی یەکێتی سۆڤیه‌ت، به‌ره به‌ره ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا له ئەوروپا کەم کرانەوە.
دواین داتاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نزیك به 43 هه‌زار سه‌ربازی ئەمەریکی له ئاڵمانیان و له نزیك به 40 بنكه‌ی سەربازی دا جێگیرن.
پاش بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس كه به سه‌ردانێك له وڵاتی پۆڵەندا بوو وتی: "پێمان وایە بوونی ئه‌مەریكا له وڵاته‌كه‌مان نه‌ك ته‌نیا بۆ ئەڵمانیا، به‌ڵكو بۆ ئاسایشی ئەمەریکا و ئورووپاش بایه‌خداره."
هه‌روه‌ها له‌و سه‌رو‌به‌نده‌دا، ئانیگرێت کرامب کارینباوەر وەزیری بەرگری ئەڵمانیا له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیەکدا له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی شاری بەرلین، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی تره‌مپ وتی: "ئاسایش كه‌لوپه‌ل نیه و ناتۆ ڕێکخراوێکی بازرگانی نیە."
گرێ‌دراو به‌م باسه‌وه، یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته رێککەوتنی دوو قۆڵی نێوان ئەڵمانیا و ئەمەریکایە، لێ پرسه‌كه به لای ناتۆوه گرنگ و بایه‌خداره."
سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌م مشتومڕانه، سەرۆکی ئەمریکا پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌كه‌ی خۆی بۆ كشانه‌وه‌ی زیاد لە نۆ هەزار سه‌رباز ده‌كات له ئا‌ڵمانیا، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئەڵمانیا پارە بۆ تێچوه‌كانی ناتۆ زیاد نه‌كات.
No comments:
Post a Comment