بێرنی سانده‌رز به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆی دێموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ڵبژاردنی ٢٠٢٠، ده‌ستی له كێبه‌ركێ هه‌ڵگرت و كشایه‌وه.
بێرنی به كه‌سێكی مه‌یله‌و چه‌پ ده‌ناسرێ و له هه‌ڵبژاردنی پتر پێداگری له‌سه‌ر باشتر كردنی كه‌رتی ته‌ندورستی و باج وه‌رگرتنی پتر له كارگه‌و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌كرێ و باوه‌ری وابوو كه ده‌بێ چینی نێوه‌نجی له ئه‌مریكا دۆخی باشتر بێ. ناوبراو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠١٦داش به‌شداری كرد‌و دوایه حیزبی دێموكرات هه‌لاری كلینتۆن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ململانێ هه‌ڵبژاردنه‌كه دیاری كرد كه له ئاكام دا تره‌مپ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی برده‌وه بوه سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
به‌م جۆره شانسی جۆ بایده‌ن به ته‌واوه‌تی یه‌كلا ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانی حیزبه‌كه‌ش دا‌و له زۆربه‌ی ولایه‌ته‌كانی كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ڵبژاردنی تێیدا كراوه‌ن، ده‌نگی یه‌كه‌می حیزبه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد. ئه‌گه‌ر قه‌یرانی كۆرۆن لێگه‌ڕێ، ئه‌وه بڕیاره له مانگی ١١ واته نوامبردا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رێوه بچێ كه هه‌ر ٤ ساڵێك جارێت ئه‌نجام ده‌درێ و دوو حیزبی سه‌ره‌كی وڵات، واته دێموكرات و كۆمارییه‌كان ململانێ ده‌كه‌ن بی ئه‌وه‌ی كه‌سێك بنێرنه كۆشكی سپی.
No comments:
Post a Comment