Archive

Sunday, July 5, 2020

تره‌مپ دژی ئێران گوێ به‌ كه‌س نادات

تره‌مپ دژی ئێران گوێ به‌ كه‌س نادات

ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن

رۆژی چوارشه‌ممه‌، رێكه‌وتی ٦ی ئه‌پریلی ٢٠٢٠، سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌ی په‌سه‌ندكراوێكی كۆنگرێس كه تێیدا هاتبوو سه‌رۆك‌ ناتوانێ سه‌ربه‌خۆ شه‌ڕ دژی تاران هه‌ڵگیرسێنێ، مافی ڤتۆی به‌كار هێنا. 
له‌ به‌یاننامه‌ی کۆشکی سپی دا له‌م باره‌وه‌ هاتوه‌: "پڕۆژە یاسای ئه‌س جی ٦٨  سوکایەتیکردن بوو كه‌ دێموکراتەکان پێشکەشیان كرد، ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بوو تاكوو دووبه‌ره‌كی بخه‌ ناو كۆمارییه‌كان و به‌م جۆره‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی مانگی ١١ ببنه‌وه‌."
هه‌روه‌ها سه‌رۆك ره‌خنه‌ی له‌و كۆماریانه‌ش گرت كه‌ ده‌نگیان به‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ داوه‌و ئه‌وانی به‌ ده‌سكه‌لای دێموكراته‌كان ناو برد. تره‌مپ پێداگری كرده‌وه‌ كه‌ هێزی چه‌كداری بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران به‌كار ناهێنێ، هه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا به‌ بیری هێناویه‌وه‌ كه‌ ٤ مانگ به‌ر له‌ ئێستا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست قاسم سولیمانی كوشتوه‌، تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاری كوشتنی قاسم سولیمانی به‌ گوێره‌ی یاسا بوه‌‌. 
له‌ بیاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی دا  بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هاتوه‌، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك به‌ مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی شه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدارو ناپێویسته‌‌‌ كه‌ گیانی شارۆمه‌ندانی ئه‌مریكاو هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وڵات ده‌خاته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌.
پێشتر  له‌ كۆی ٤٣٥ ئه‌ندامی كۆنگرێس كه‌  دێموكراته‌كان تێیدا زۆرینه‌ن، پرۆژه‌ یاساكه له‌ رێكه‌وتی ١١ی مارس دا، ‌ به‌ ٢٢٧ ده‌نگی به‌ڵێ له‌ به‌رانبه‌ر ١٨٦ ده‌نگی نادا په‌سه‌ند كرا. پێشتر ئه‌نجوومه‌نی پیران كه‌ له‌ ١٠٠ ئه‌ندام پێكهاتوه‌و كۆمارییه‌كان تێیدا زۆرینه‌ن، به‌ ٥٥ ده‌نگی به‌ڵێ، له‌ ئاست ٤٥ ده‌نگی نه‌خێردا، پرۆژه‌ یاسایه‌كیان په‌سه‌ند كرد، كه‌ تێیدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ هه‌ڵگیرسان و ڕاگه‌یاندنی شه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران، سنووردار كردبوو كه‌ سه‌رۆك ناتوانێ به‌ بێ گه‌رانه‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندی‌ كۆنگرێس  ناتوانێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاران رابگه‌یه‌نێت.
له‌ كۆنگرێس، ٦ ئه‌ندامی كۆماری، هاورێ له‌گه‌ڵ ٢٢٠ دێموكرات و نوێنه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌نگی ئه‌رێیاندا به‌ پرۆژه‌ یاساكه‌. له‌ به‌رانبه‌ردا، ٦ ئه‌ندامی دێموكرات و ١٨٠ كۆماری ده‌نگی نایان به‌ پرۆژه‌یاساكه‌ دابوو.
هه‌ر ئه‌و كات و پاش په‌سه‌ندی پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌،  تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ڤتۆ ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سینات ده‌نگیان به‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ نه‌دابوو، سه‌رۆك توانی مافی ڤتۆ به‌كار بێنێ و پرۆژه‌یاساكه‌ ره‌د بكاته‌وه‌.

No comments: