ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگه كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ده‌ستی پێكردوه كه بڕیاره له 3ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێ، به‌ڵام به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا خولقاندویه‌تی، تره‌مپ له رێگای تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بۆ یەکەمین جار ئاماژەی بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کردوه.
تره‌مپ ده‌رباره‌ی ده‌نگدان له رێگای پۆست و ئۆنڵاینه‌وه، به‌م جۆره روانگه‌ی خۆی له تویته‌كه‌یدا به‌یان كردوه: " ئه‌گه‌ر دەنگدان لە ڕێگای سیسته‌می پۆستەوە بێ، ئەوا هەڵبژاردنی ساڵی 2020 دەبێتە ئەو هەڵبژاردنەی چاودێری نەکرێت و زۆرترین فێڵی تیادا بکرێت لە دیرۆكی هەڵبژاردنی ئەمریکادا. ئەمەش بۆ ئه‌مریكا زۆر قورسە.
هەڵبژاردن دوا بخەین تا خەڵک بتوانن بە شێوەیەکی دروست و پارێزراو دەنگی خۆیان بدەن؟"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاكوو ئێستا هیچ بەڵگەیەک له‌به‌رده‌ست نیه كه پێشتر به هۆی ده‌نگدان له رێگای پۆستەوە، فێڵ كرابێ، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌م داخوازییه‌ی هێناوه‌ته‌وه گۆڕێ، پێشتر دێموكراته‌كان چه‌ند جارێك ئه‌وه‌یان باس كردبوو كه تره‌مپ نیازی وایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دوابخات، به‌ڵام هه‌موو جارێك تره‌مپ به‌رپه‌رچی ئه‌و قسانه‌ی دێموكراته‌كانی داوه‌ته‌وه‌و كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا
به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment