ویلیا‌م واڵته‌رز جێگری بەڕێوبەری تەندروستی له به‌شی خزمەتگوزاری تەندروستی ئاشكرای كرد كه له واشنتنی پایته‌خت بۆ یه‌كه‌مین جار كه‌سێك له ستافه‌كه‌یان گیانی له ده‌ستدا داوه. ویلیا‌م له‌م باره‌وه وتی: " ئه‌و كه‌سه پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، له كۆتایی حه‌فته مرد".
تاكو ئێستا 5 كه‌س سەر بە وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە كه 3 كه‌س له‌وان سه‌ر به تیمی به‌شی ئەرکەکانی دەرەوە بوون و یەکێکی دیکەیان كارمه‌ندێكی گرێبه‌ست بووە لە شاری نیۆیۆرك و حه‌فته‌ی ڕابردوو مردوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه له شاری واشنتنی پێته‌خت، كه‌سێك له ستافی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
مورێل باوزه‌ر، شاره‌داری واشنتن دی سی تاكو ئێستا چه‌ند جارێك وێرای رێزگرتن له قوربانییه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا قسه‌ی كردووه و داوای له خه‌ڵك كردووه كه له ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه.
له كۆشكی سپی، تیمی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه پاش شاری نیویۆرك، ده‌شێ واشنتن به گشتیی و شاری واشنتنی پایته‌خت به تایبه‌ت، ببێته ناوه‌ندی كۆرۆنا.
دانیشتووانی واشنتنی دی سی پایته‌خت له 700 هه‌زار كه‌س هه‌یه تێپه‌ڕیوه.
له واشنتن، یه‌كه‌مین تووش بوون به كۆرۆنا له 7ی مانگی ئاداردا تۆمار كراوه. ئێستا له‌و شاره 2 هه‌زار و 58 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 67 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
No comments:
Post a Comment